ڕاپۆرتێکی پێنتاگۆن دۆخی داعش و میلیشیاكان و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌خاته ڕوو

ڕاپۆرتێکی نووسینگەی پشکنەری گشتیی وەزارەتی بەرگریی ئەمه‌ریکا (پێنتاگۆن) زانیاری دەربارەی پوختەیەکی ئۆپەراسیۆنەکان و ڕووداوه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی تایبه‌ت به داعش و گرووپه میلیشیاكان له عێراق ئاشکرا دەکات و ئاماژه به‌وه ده‌كات، ژمارەی ئەندامانی داعش کەم بووه‌ته‌وه.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی نووسینگەی پشکنەری گشتیی وەزارەتی بەرگریی ئەمه‌ریکا، کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر دەرچووە و چاودێری چالاکییەکانی چارەکی یەکەمی ئەمساڵ دەکات، ژمارەی ئەندامانی داعش کەم بووه‌ته‌وه، بەڵام هه‌وڵی داوه له‌م ساڵدا هێرشه‌كانی دووهێنده‌ی هێرشه‌كانی ساڵی 2023 زیاد بكات.
هه‌روه‌ها لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە گرووپه میلیشیاکان به شێوه‌یه‌كی كاتی هێرشه‌كانیان دژی هێز و دامەزراوەکانی ئەمه‌ریکا و هاوپەیمانان له عێراق ڕاگرتووه.
ڕاپۆرته‌كه هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، شاندی نوێنەرانی ئەمه‌ریکا و عێراق له گفتوگۆكانی نێوانیان به‌رده‌وامن کە چۆن و کەی هێزەکانی ئەمه‌ریکا لە عێراق هەنگاو بنێن بۆ ڕێککەوتنی ئەمنی دووقۆڵی.
ئه‌و ڕاپۆرته سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕاكێشاوه، محه‌ممه‌د شییاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له لایه‌نی هه‌ندێك لایه‌نه‌وه ڕووبەڕووی فشاری ناوخۆیی بووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت دڵنیابوون بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا، به لای ئه‌وانه‌وه ده‌بێت چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له خۆ بگرێت.