ئاسایشی هەولێر دەستی بەسەر بڕێکی زۆر دەرمانی قاچاخدا گرت

K24 – هەولێر:
ئاسایشی هەولێر دەست بەسەر بڕێکی زۆر لە دەرمانی قاچاخدا گرت و دوو کەسیشی دەستگیر کرد، کەو هەوڵیاندا ئەو دەرمانانە لە شاری هەولێر ساغ بکەنەوە و بازرگانی پێبکەن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیر كرد و ده‌ستیشیان به‌سه‌ر بارهه‌ڵگرێك و تانكه‌رێكدا گرت كه بڕێكی زۆر ده‌رمانی قاچاخیان تێدا حه‌شاردرابوو.
ئاسیشی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە: دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون لە لایەن هێزەکانمانەوە لە درەنگانی شەوی (17ـی ئابی 2024) لە ڕێگەی نێوان (هەولێر/مووسڵ) دەستمان گرت بەسەر دوو بارهەڵگر لە جۆری (گواستنەوەی سووتەمەنی/تانکەر) و (ساردکەرەوە/بەڕاد)، کە بڕێکی زۆر دەرمانی پزیشکی تێدا حەشار درابوو، بەدەر لە ڕێنماییە پزیشکییەکانی هەڵگرتنی دەرمان.
ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە: ئەو تۆمەتبارانە بەنیازبوون ئەم دەرمانە پزیشکییانە بەشێوەی قاچاخ ببەنە دەرەوەی هەرێمی کوردستان، دواتر بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (هـ. ع. ق.) و (هـ. أ. أ.) کە شۆفێر و خاوەنی دەرمان و بار هەڵگرەکان بوون دەستگیر کران و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.
هاوکات ئاسایشی هەولێر داوا له هاووڵاتییان ده‌كات كه هاوكاربن و له كاتی بینینی هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراودا زانیاری‌یان پێبده‌ن.