وەليد نیعمه: حكوومه‌تی عێراق له دابینكردنی هه‌لی كار بۆ هاووڵاتییانی شكستی هێناوه

سەرۆکی یەکێتی کرێکارانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، حكوومه‌تی عێراق دیدگه‌یه‌كی بۆ چاره‌كردنی بێكاری نییه؛ ده‌شڵێت، بێكاری كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنی له‌سه‌ر بازاڕ دروست كردووه.
سێشه‌ممه، 20ـی ئابی 2024، وەليد نیعمه، سەرۆکی یەکێتی کرێکارانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، بێكاری له عێراق بووه به‌ڵا و كۆمه‌ڵگه‌ی گرتووه و بووه‌ته هۆی شكستی حكوومه‌ت له دابینكردنی كار بۆ كرێكاران و ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان.
وەليد نیعمه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هۆكاری سه‌ره‌كی بێكاری بریتییه له لاوازی حكوومه‌تی عێراق له دابینكردن و ڕه‌خساندنی هه‌لی كار.
سەرۆکی یەکێتی کرێکارانی عێراق هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، بێكاری له عێراق كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنی له‌سه‌ر بازاڕ دروست كردووه و حكوومه‌ت گرنگی به بازاڕ و كه‌رتی تایبه‌ت نادات.
ناوبراو گوتیشی، حكوومه‌تی عێراق دیدگه‌یه‌كی بۆ چاره‌كردنی بێكاری نییه، له كاتێكدا نه‌وت و پیشه‌سازی هه‌یه، به‌ڵام گه‌له‌كه‌ی برسییه.
دەرچووانی بەشە پزیشکییەکانی زانکۆکانی عێراق دووشەممە 19ـی ئابی 2024، بۆ چەندەم جار لەبەردەم تەلاری وەزارەتی تەندروستیی عێراق گرد بوونەوە و داوای دامەزراندنیان كرد، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە پەلامار دراون دەیان کەسیان بریندار کران.
دووەمین هەفتەیە لەسەر یەک، دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان لە پارێزگا و شارەكانی عێراق بۆ خۆپیشاندانی مەدەنیانە لە بەغدا چوونه بەردەم وەزارەتی تەندروستی، بەڵام هێزە ئەمنییەکان بە زەبری هێز هەوڵی بڵاو پێکردنی خۆپیشاندەرانیان دا و بەهۆیەوە توندوتیژی لێ کەوتەوە و دەیان خۆپیشاندەر بە شێوەی جیاواز بریندار کران.
هەروەها بۆ ئەوەی دۆخەکە لە کۆنترۆڵ دەرنەچێت، وەلید خەلیفە، فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا چووه بەردەم وەزارەتی تەندروستی.
لەلایەن خۆیەوە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکرده‌وه، گوایە خۆپیشاندەران هەوڵیان داوە بچنە نێو باڵەخانەی وەزارەتی دارایی، بەڵام هێزە ئەمنییەکان ئەرکی یاسایی خۆیان جێبه‌جێ كردووه و ڕێگریان کردووە و بەهۆیەوە توندوتیژی دروست بووە.
هەروه‌ها ئاماژەی به‌وه داوە بەهۆی توندوتیژییەکانەوە ژمارەیەک لە ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان بریندار بوونە.