سبەینێ ڕێگای هەولێر-کۆیە دادەخرێت

K24 – هەولێر:

سبەینێ ڕێگای هەولێر- کۆیە لە هەورازە نەفتەوە تا دەربەندی گۆمەسپان کاری نۆژەنکردنەوەی تێدا دەکرێت و ڕێگاکە دادەخرێت.

سێشەممە 20ـی ئابی 2024، هاتوچۆی هەولێر بڵاوی کردەوە، سبەینێ کاتژمێر 7 بەیانی ڕێگای هەولێر - کۆیە لە هەورازە نەفتەوە تا دەربەندی گۆمەسپان کاری نۆژەن کردنەوەی تێدا دەکرێت و ڕێگاکە دادەخرێت.

هاتوچۆی هەولێر داوا لە شوفێران دەکات ئەوانەی مەبەستیانە لەو ڕێگایەوە بەرەو دەربەندی گۆمەسپان بڕۆن، با ڕێگای هەنارە وەک ڕێگای جێگرەوە بەکاربهێنن .

Fly Erbil Advertisment