دەگڵەس ئۆلیڤەنت: ئەمەریکا زۆر گرنگی بە هێزەکانی پێشمەرگە دەدات

K24 – هەولێر:
بەڕێوەبەری پێشووی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی بۆ کاروباری عێراق له ئیداره‌ی بووش و ئۆباما، دەڵێت: ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت هاوكاری بۆ عێراق به‌رده‌وام بێت و مه‌ترسی تیرۆر هۆكاری مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه له عێراق. هاوکات گوتیشی: ئەمەریکا زۆر گرنگی بە هێزەکانی پێشمەرگە دەدات.
دەگڵەس ئۆلیڤەنت، بەڕێوەبەری پێشووی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی بۆ کاروباری عێراق له ئیداره‌ی بووش و ئۆباما، لەمیانەی بەشداریی لە گەشتی دواهەواڵی کاتژمێر 23ـی کوردستان24ـدا، گوتی: گرژییەکی زۆر لە عێراق هەیە، هێزەکانی ئەمەریکا لە وڵاتەکەن لەسەر داوای سوودانی، هەروەها هێزەکانی ئەمەریکا بەردەوام ڕاهێنانی سەربازی بە هێزەکانی عێراق دەکەن.
بەڕێوەبەری پێشووی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی بۆ کاروباری عێراق له ئیداره‌ی بووش و ئۆباما، ئاماژەی بەوە کرد، مەترسی داعش یەکێکە لە هۆکارەکان وایکردووە کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە وڵاتەکە بوونی هەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا گفتوگۆیەکی زۆر لەسەر کشانەوەی هێزەکان هەیە.
باسی لەوەش کرد، سەرباری ئەوەی داوای کشانەوەی هیزەکانی ئەمەریکا لە عێراق دەکرێت، هاوکات داوای ئەوە دەکرێت کە هەندێک ژمارەی سنوورداری سەربازەکانی ئەمەریکا لە وڵاتەکە بمێننەوە بۆ ڕاهێننپێکردنی سەربازەکانی سوپای عێراق و ڕاوێژکردن لەگەڵ هیزەکانی عێراق و پێشمەرگە. جەختی لەوە کردەوە، ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت هاوكاری بۆ عێراق به‌رده‌وام بێت.
لەبارەی هیزەکانی پێشمەرگەوە، ناوبراو گوتی: ئەمەریکا زۆر گرنگی بە هێزەکانی پێشمەرگە دەدات.
سێشه‌ممه، 20ـی ئابی 2024، پات ڕایده‌ر، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، هێزه‌كانی عێراق له نێویشیاندا پێشمه‌رگه ڕۆڵێكی گرنگیان له كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش هه‌یه.
پات ڕایده‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌رده‌وام ده‌بن له كاركردن له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه عێراقییه‌كان و پێشمه‌رگه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی داعش.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) جه‌ختیشی كرده‌وه، داعش هێشتا هه‌ڕه‌شه‌یه. گوتیشی، داعش تواناكانی وه‌ك 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر نییه.