چیا ئەمین: هەوڵ دەدەین داهاتی زاخۆ بە پرۆژە گەشتیارییەکان زیاد بکەین

چیا ئەمین، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری زاخۆ
چیا ئەمین، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری زاخۆ

بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری زاخۆ ڕایدەگەیەنێت: هەوڵ دەدەن داهاتی زاخۆ بە پرۆژە گەشتیارییەکان زیاد بکەن و ڕێژەی بێکاریی لە زاخۆ بەو پرۆژانە کەم بکەنەوە.

چوارشەممە 21ـی ئابی 2024، چیا ئەمین، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری زاخۆ بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: لەچوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سێکتەری گەشتوگوزار  گەشەی کردووە وبەرەو ئاستێکی بەرزتر چووە، دەڵێت: پلانی گرنگ بۆ سێکتەری گەشتیاریی داڕێژراوە،  گوتی: کۆڕنیشی زاخۆ  کاردانەوەیەکی گرنگیی لەسەر کەرتی گەشتوگوزاری کوردستان کرد وەو  زاخۆی بردووەتە قۆناغێکی دیکە.

 چیا ئەمین دەڵێت: قۆناغی دووەمی پرۆژەی کۆڕنیشی زاخۆ ماوەی 10 مانگە کاری تێدا دەکرێت و سەدا 60ـی کارەکانی تەواو کراوە، دەشڵێت: پێشبینی دەکەین سەرەتای ساڵی داهاتوو کۆتایی بە پرۆژەکە بێت کە درێژیی سێ کیلۆمەترە، گوتی: چاوەڕێ دەکەین قۆناغی دووەمی پرۆژەکە گەشتیارێکی زیاتر بۆ زاخۆ ڕابکێشێت.

بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری زاخۆ دەشڵێت: سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی لە سەردانی زاخۆ  بڕیاریدا  قۆناغی دووم و سێیەمی کۆڕنیشی زاخۆ جێبەجێ بکرێت، ئەو پرۆژەیە ڕووێکی ڕاستەقینەی سیاسەتی سەرۆکی حکوومەت و کارنامەی کابینەی نۆیەمە.

چیا ئەمین گوتی: قۆناغی دووەمی کۆڕنیشی زاخۆ پەیوەستە بە چەند پرۆژەیەکی گەشتیاریی، لەوانە پرۆژەی قشلەی زاخۆ و بازاڕی زاخۆ، دەڵێت: بۆ قۆناغی دواتر تیشک دەخەینە سەر کەرتی تایبەت بۆ ئەوەی وەبەرهێنانی تێدا بکەن.

دەشڵێت: بەپێی ئەو پلانەی داڕێژراوە، زاخۆ دەبێتە بەهێزترین ناوچەی گەشتیاریی لەسەر ئاستی عێراقدا، کە کار لەسەر داهاتی زاخۆ و کەمبوونەوەی ڕێژەی بێکاریی دەکات، بۆ لەمەوا دوا چاوەڕێی گەشتیارانی بیانیش دەکەین.

گوتی: هەوڵ دەدەین داهاتی زاخۆ بە پرۆژە گەشتیارییەکان زیاد بکەین ، هاوکات کار لەسەر کوالێتی گەشتیاران دەکەین کە لە ئاستێکی بەرزدا بن.

بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری زاخۆ ئاماژەی بەوە کرد کە،سەدا 60 ناوچە گەشتیارییەکانی سنووری زاخۆ کەوتووەتە ژێر کاریگەرییەکانی شەڕی تورکیا و پەکەکە، پاشی ڕووداوی پەرەخ بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەت خاڵی پاسەوانی لە هەموو ئەو شوێنانە دانرا کە مەترسیی لەسەر بوو، بارودۆخی ئاسایشی ناوچە گەشتیارییەکانی زاخۆ ، ئێستا ئارامە.

Fly Erbil Advertisment