کەشناسیی هەرێمی کوردستان: سبەینێ هەوا فێنک دەبێت

K24 – هەولێر:
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ڕایگەیاند، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە هەندێک ناوچەش پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ نزم دەبنەوە.
چوارشەممە 21ـی ئابی 2024، بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشبینی کەشوهەوای سبەینێی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: سبەینێ پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (2-3) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت، هەروەها لە هەندێک ناوچەش پەڵەهەور دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 42
سلێمانی: 40
دهۆک: 40
کەرکووک: 43
هەڵەبجە: 42
زاخۆ: 42
سۆران: 40
حاجی ئۆمەران: 30
گەرمیان: 45