نه‌بیل عه‌زاوی: دامه‌زراندنی پارتی سیاسی له عێراق وه‌كوو دانانی عه‌قارات و دووكانی لێ هاتووه

شرۆڤه‌كارێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، پێكهێنان و دامه‌زراندنی پارتی سیاسی له عێراق بۆ سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵات و هه‌ژموونه؛ ده‌شڵێت، زۆری ژماری پارت و ڕێكخستنه سیاسییه‌كان له‌و وڵاته نالۆجیكییه و له هه‌موو ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا دوو پارت هه‌یه.
چوارشه‌ممه، 21ـی ئابی 2024، نه‌بیل عه‌زاوی، شرۆڤاری سیاسی تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی: زۆری ژماره‌ی پارتی سیاسی له عێراق كه به زیاتر له 250 پارت و ڕێكخستن مه‌زه‌نده ده‌كرێت، به‌روارد به وڵاتانی پێشكه‌وتوو ژماره‌یه‌كی ناماقووڵە.
نه‌بیل عه‌زاوی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، زۆری ژماری پارت و ڕێكخستنه سیاسییه‌كان له عێراق، پرسی نه‌ته‌وه‌یی و تایه‌فه‌گه‌ری زیاتر ورووژاندوه.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره سیاسییه باسی له‌وه‌ش كرد، پێكهێنان و دامه‌زراندنی پارتی سیاسی له عێراق بۆ سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵات و هه‌ژموونه و داگیركردنی وڵات و سامانه‌كه‌یه‌تی.
ناوبراو گوتیشی، پێكهێنان و دامه‌زراندنی حزبی سیاسی له عێراق وه‌كوو عه‌قارات و دووكانی لێ هاتووه و به‌شێكه له مامه‌ڵه و بازرگانی و ئاڵوگۆڕی به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و گرووپه‌كان.