حه‌یده‌ر قوره‌یشی: بازرگانانی مادده هۆشبه‌ره‌كان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی عێراق پشتگیریی ده‌كرێن

ئه‌ندامێكی تیمی نیشتمانیی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان له ڕاوێژكارییه‌تی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ئاماژه به‌وه ده‌كات، بازرگانانی مادده هۆشبه‌ره‌كان له عێراق بازرگانانی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیشی له خۆ گرتووه.
چوارشه‌ممه، 21ـی ئابی 2024، حه‌یده‌ر قوره‌یشی، ئه‌ندامی تیمی نیشتمانیی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان له ڕاوێژكارییه‌تی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، ڕۆژ دوای ڕۆژ بازرگانانی مادده هۆشبه‌ره‌كان له سه‌رتاسه‌ری عێراق زیاتر ده‌بێت له به‌رانبه‌ریشدا ژماره‌یه‌كی زیاتریان لێ ده‌ستگیر ده‌كرێت.
حه‌یده‌ر قوره‌یشی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بازرگانی مادده هۆشبه‌ره‌كان له عێراق یه‌كێكه له شێوه‌كانی بازرگانی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به یاسایش قه‌ده‌غه كراوه.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، بازرگانانی مادده هۆشبه‌ره‌كان له عێراق بازرگانانی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیشی له خۆ گرتووه و له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌یش پشتیوانیان لێ ده‌كرێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی تیمی نیشتمانیی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان له ڕاوێژكارییه‌تی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق گوتیشی: له عێراق شوێنێك نییه بۆ چاندنی مادده هۆشبه‌ره‌كان، به‌ڵام بۆ دروستكردنیان هه‌یه.
سێشه‌ممه، 30ـی نیسانی 2024، حه‌یده‌ر قوره‌یشی تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، عێراق به‌هۆی پێگه‌كه‌یه‌وه چه‌ندان هێرشی جۆراوجۆری له‌سه‌ره، یه‌كێك له‌و هێرشانه هێرشی مادده هۆشبه‌ره‌كانه.
حه‌یده‌ر قوره‌یشی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، عێراق بووه‌ته ناوه‌ندێك بۆ بازرگانی و بە قاچاغبردن و هاورده و هه‌نارده‌كردنی مادده هۆشبه‌ره‌كان.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، هێرشێكی گه‌وره‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان ڕووبه‌ڕووی عێراق بووه‌ته‌وه و هێزه ئه‌منییه‌كانیش ئاگه‌داری مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و هێرشه‌ن و كاری جیددی ده‌كه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی.
حه‌یده‌ر قوره‌یشی گوتیشی، عێراق له پله‌ی 32ـی وڵاتانی به‌كارهێنه‌ری مادده هۆشبه‌ره‌كانه و ئه‌م پله‌یه جێگه‌ی داخه، به‌ڵام واقیعه و ڕه‌نگه به‌ره‌و ئاستێكی خراپتریش بڕوات.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی تیمی نیشتمانیی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان له ڕاوێژكارییه‌تی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، هۆكاری سه‌ره‌كی ته‌شه‌نه‌كردنی مه‌ترسییه‌كانی مادده هۆشبه‌ره‌كان له عێراق پشتگوێخستنی ئه‌و بابه‌ته بووه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا.