کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بوو بە یوتیوبەر
یاریزانی پۆرتوگالی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کەناڵێکی تایبەت بەخۆی لە یوتیوب دەکاتەوە و ڕیکۆردی جیهانی دەشکێنێت.
یاریزانە تەمەن 39 ساڵەکەی پۆرتوگال، لە پلاتفۆڕمەکانی تایبەت بەخۆی گوتی: چاوەڕوانی کۆتایی هات، دواجار کەناڵی یوتیوبم دانا و سوووووبسکرایب بکەن.
کەناڵەکەی لە ماوەی 90 خولەکی یەکەمدا زیاتر لە ملیۆنێک سەبسکرایبی کۆکردەوە و ئەمەش بووە یەکەمین کەناڵ کە لەم ماوە کەمەدا بەو ڕێژە بەرزە بگات.
ڕۆناڵدۆ، لە پلاتفۆرمی ئێکس 112 ملیۆن و لە فەیسبووک 170 ملیۆن و لە ئینستاگرام 636 ملیۆن دواکەوتەی هەیە.
ڕۆناڵدۆ ئاماژەی بەوەش کردووە "زۆر دڵخۆشم کە ئەم پڕۆژەیەم هێنایە ژیانمەوە، ماوەیەکی زۆرە لە مێشکمدا بوو، بەڵام دواجار دەرفەتمان بۆ ڕەخسا بیکەینە ڕاستی" هاوکات دەڵێت:هەمیشە چێژم لەوە وەرگرتووە کە پەیوەندییەکی بەهێزم لەگەڵ هەوادارن هەبێت لە سۆشیالمیدیا، بۆیە کەنالەکەم لە یوتیوب هەلێکی گەورەترم پێ دەبەخشێت.
کەناڵی یوتیوبەکەی ڕۆناڵدۆ کە ناوی لێناوە ( UR. Cristiano) تایبەت دەبێت بە ڤیدیۆی خێزانی و ئامادەکردنی و پەروەردە و بازرگانی.
View this post on Instagram