بەهۆی ڕێککەوتنی تاکلایەنەوە کورد چەندین پۆستی لە دیالە لەدەست داوە
K24 - خانەقین:
لە چەند ساڵی ڕابردوودا، لە سنووری پارێزگای دیالە، کورد پێنچ پۆستی بەڕێوهبەری شارەدێ و جێگری پارێزگای دیالە و دەیان پۆستی دیکەی بەدەستەوە بوو، بەڵام جیا لەوەی ئەو پۆستانە لە کورد سەندراونەتەوە. ئێستا مەترسییەکی گەورە رووبەڕووی پێگەی کورد لە دیالە بووەتەوە.
بە قسەی هاووڵاتییان و بەرپرسانی ناوچەکە، چەندین هۆکار بۆ ئەو ڕەوشە هەیە لەوانە لە ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە یەک ئەندامی هەیە کە سەر بە یەکێتییە. ئەو ڕێککەوتنانەی لە پارێزگاکەدا بەناوی نۆێنەری کوردەوە کراوە، کوردی لە دیالە لاواز کردووە و لەپێناو وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکووک، دیالە و ناوچە کوردییەکانی دیکەی پارێزگاکە کراونەتە قوربانی، ئەگەری ئەوەش هەیە پۆستی قایمقامی خانەقینیش لە کورد وەربگیرێتەوە.
لەگەڵ دەست بەکاربوونی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی دیالە، هەوڵەکان بۆ دەستنیشانکردنی لێژنەکانی ناو ئەنجوومەنی پارێزگاکە چڕکراونەتەوە. گۆڕانە کارگێڕییەکانیش دەستی پێ کردووە. هاووڵاتییانی کوردی پارێزگاکەش دەڵێن: پۆستەکانی پارێزگاکە و شارۆچکە کوردییەکانی دیالە کراون بە قوربانی ڕێککەوتنێك کە هیچ دەستکەوتێکی بۆ کوردان تیێدا نییە و بەوهۆیەوە تادێت پێگەی کورد لە دیالە لاواز دەبێت.
کورد، پێشتر لە ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە چەند ئەندامێکی هەبوو، پۆستی جێگری پارێزگار و دەیان پۆستی دیکەی کارگێڕی و ئەمنی شارەکەی بەدەستەوە بوو، بەڵام لە دوایین هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکاندا، تەنیا کاندیدێکی عەرەب لەسەر لیستی یەکێتی بووەتە ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە، بەرپرسانی ناوچەکەش دەڵین: نەک هەر دیالە بەڵکو خانەقین و ناوچە کوردستانییەکان لە دیالە کراونەتە قوربانی ئەو ڕێککەوتنانەی کە بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکووک کراون.
لە لایەن خۆیەوە، ئەکبەر حەیدەر، بەرپرسی لقی 15ـی خانەقینی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کوردستان24 گوتی: ڕێژەیەکی باشی کورد لە سنووری پارێزگای دیالە هەیە و پێشتر پۆستی پێنج بەڕێوەبەری شارەدێ و چەندین پۆستی ناوچەکە لە لایەن کوردەوە بەڕێوەدەبران بەڵام ئێستا هیچ حسابێک بۆ کورد لە ناوچەکە نەکراوە، هەموو بەرژەوەندییەکانی کورد کراوەتە قوربانی ڕێککەوتن و مەترسی هەیە پۆستی قایمقامی خانەقیش لە کورد وەربگیرێتەوە.
شهوی (1ـی ئابی 2024) ئهنجوومهنی پارێزگای دیاله له دانیشتنێكدا، عهدنان جایهری بۆ پۆستی پارێزگاری شارهكه و ههر یهك له مستهفا تاڵیب و غازی فهیسهڵیشی به جێگرانی یهكهم و دووهم ههڵبژارد، هەروەها عومهر كهرەوی به سهرۆكی ئهنجوومهن و سالم تهمیمی به جێگری سهرۆكی ئهنجوومهنی پارێزگا ههڵبژێردران.
لەدوای هەڵبژاردنی 18ـی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردووی ئەنجوومەنی پارێزگاکان ڕیزبەندی هێزەکان لە دیالە بەم جۆرەی لێهات؛ 'دیالەتونا'ی شیعەکان چوار کورسی، تەقەدومی محەممەد حەلبووسی سێ کورسی، سیادەی خەمیس خەنجەر سێ کورسی، عەزمی موسەنا سامەڕائی دوو کورسی، ئیستیحقاقی قەیس خەزعەلی کورسییەک، هاوپەیمانی ئەساسی موحسین مەندەلاوی کورسییەک و یەکێتیش کورسییەک.