دانا جه‌زا: دواكه‌وتنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان هۆكاره‌كه‌ی فشاری سیاسییه
ئه‌ندامێكی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، حكوومه‌تی فیدراڵ فشاره سیاسی و داراییه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان پتر ده‌كات.
چوارشه‌ممه، 21ـی ئابی 2024، دانا جه‌زا، ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان مافه و ده‌بێت حكوومه‌تی عێراق هه‌موو مانگێك و به بێ هیچ پاساوێك وه‌ك شایسته و ماف بۆیان دابین بكات.
دانا جه‌زا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بوونی ناوی دووباره له لیستی مووچه‌خۆراندا ئاساییه، چونكه ده‌یان ناو هه‌یه هاوشێوه‌ی یه‌كدین و تاوه‌كوو یه‌كلاییكردنه‌وه‌یان ئاساییه هه‌موو مانگێك دووباره ببێته‌وه.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، سه‌رباری دووباره‌بوونه‌وه‌ی ناوه‌كان له لیسته‌كاندا، ناكرێت مووچه‌ی ئه‌وانه‌ی دیكه دوا بكه‌وێت و نه‌درێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه ده‌بێت حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی كوردستان به‌رانبه‌ر ئه‌و سته‌مه‌ی به‌رانبه‌ریان ده‌كرێت، خۆڕاگر بن تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌م پرسه چاره ده‌كرێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق گوتیشی، مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌خۆرانی عێراقن و له‌سه‌ر حكوومه‌تی فیدراڵ پێویسته مافه‌كانیان پێ بدات.
دانا جه‌زا هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر به خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، جیاكارییه‌كی ئاشكرایه حكوومه‌تی فیدراڵ ده‌یكات و به شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها چوارچێوه و ڕه‌هه‌ندێكی سیاسی هه‌یه.
چوارشەممە 21ـی ئابی 2024، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەی بۆ ڕای گشتی هەرێمی کوردستان بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت، بۆ ڕای گشتی ئەو چەند خاڵە دەخەینە ڕوو.
1-سەبارەت بە دووبارە بوونەوەی ناوی مووچەخۆران لە نێوان هەرێم و بەغدا، دوای بەدواداچوون دەرکەوتووە ئەو ناوانە هیچ کێشەیەکی یاساییان نییە و زۆربەیان فەرمانبەرن بەپێی یاسا‌و دۆسیەی تەواویان هەیە، بەڵام لە حکوومەتی عێراق سودمەندن لە هاوکاریی چاودێریی کۆمەڵایەتی، واتە لەجیاتی ڕاگرتنی مووچە، پێویست بوو وەزارەتی دارایی فیدراڵی هاوکاریەکە لای خۆیان ڕابگرن نەک مووچە، پێویست بوو لەکاتی بوونی سەرپێچی یاسایی لەلایەن هەردولاوە ئیجرائاتی پێویست بکرایە، هەندێک حاڵەتی بوونی مووچەو هاوکاریی لەیەک کاتتدا بەپێی یاسا لە هەرێمی کوردستان ڕێگە پێدراوە، ئەگەر بەدەر لەم حاڵەتە دووبارە بونەوە هەبێت، ڕاستتر وابوو هاوکارییەکە ڕابگیرێت نەک مووچە، لەبەرئەوەی فەرمانبەرەکە لەڕووی یاساییەوە بۆ پێدانی مووچە هیچ گرفتێکی نییە، هەروەها ئەبوایە هەردوو وەزارەتی دارایی هەرێم و فیدراڵ لە ڕێی لیژنەی هاوبەشەوە بەدواداچوون و وردبینیان بۆ دۆسیەکان بکردایەو چۆنیەتی سزا‌و بڕەکەیان دیاری بکردایە کەڕەنگە هەندێک لەم حاڵەتانە نایاسایی نەبێت بەپێی یاسا بەرکارەکانی هەرێم.
2-سەبارەت بە کێشەی نەبوونی بایۆمەتری لە هەرێمی کوردستان، پێشتر ئاگاداری وەزارەتی دارایی فیدراڵمان کردووە کە پرۆسەی بایۆمەتری سەدا سەد بۆ مووچەخۆران و خانەنشینان نەکراوە بەهەندێک هۆکاری جیاواز، لەوانە بوونی وارسی خانەنشین و بەشێکی تریشیان لەدەرەوەی وڵات ژیان بەسەر دەبەن، ئەوەش بەو مانایە نایات ئەوەی کە بایۆمەتری نەبێت مووچەخۆر نییە، لەجیاتی پشت بە بایۆمەتری ببەستن کە حکوومەتی هەرێم بەفەرمی وتویەتی تەواو نەبووە، باشتربوو وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی پشتی بە کارتی نیشتیمانی ببەستیایە کەهەموو هاووڵاتی و مووچەخۆرێک بەسەربازیی و مەدەنیەوە هەیەتی لە تەواوی عێراقدا.
3- بەشێکی تر لەو ناوە دووبارانەی لە لیستی مووچەدا هەیە بە تایبەت لە چەند وەزارەتێکى حکوومەتى هەرێم کە یەکێک لە تێبینیەکانی تیمى هاوبەشە دواى بە دواداچوون لەگەڵ وەزارەتەکان، دەرکەوتووە ناوی چواریان دووبارەیە، بەڵام ناوی دایکیان و تەمەنیان جیاوازە (تشابە الاسماء)، هیچ یاسا شکێنیەکی تیا نییە، بەڵام بەبێ گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دارایی فیدراڵ بە نیازە مووچەیان ببڕێت، شایەنی باسە وەزارەتی دارایی هەرێم ڕوونکردنەوەی پێویستی لەسەر ئەم بابەتە بۆ ناردون.
4- سەبارەت بە کێشەی مووچەی مامۆستایان و کارمەندانی پەروەردەی کەرکوک و فەرمانگەکانى تر‌ى کەرکوک کە میلاکیان لەسەر حکوومەتى هەرێمى کوردستانە، ئەوەش کێشەیەکی کۆنەو لەدوای ساڵی 2003 وە بەردەوامە تاکو ئێستا وەکوو کێشەیەکی ماوە لەنێوان هەرێم و بەغدا درێژەی هەیەو پێویستی بەچارەسەریی بنەڕەتی هەیە واتە ڕێککەوتنی سیاسی.
5- سەبارەت بە زیاد بوونى پارەدارکردنی مووچەى نێوان مانگى (6و 7)ـ 2024 ، بە پێی بڕیاری دادگای فیدراڵی دەبێت مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم هاوتای مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی عێراق بکرێت، بۆ ئەم مانگە وەزارەتی دارایی هەرێم بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی مووچەی خانەنشینانی هاوتا کردووەو بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵی ناردووەو بڕی (54.208.000.000) پەنجاو چوار ملیار‌و دووسەدو هەشت ملیۆن دینار زیادبووە، شایەنی باسە ئەگەر ئەم بڕە پارەیەی سەرەوە لە تەمویلی داواکراو بۆ مووچەی مانگی حەوت لاببەی ، تەمویلی داواکراو نزیکەی 956.876.000.000 نۆ سەدو پەنجاو شەش ملیار‌و هەشت سەدو حەفتاو ملیۆن دینار دەمێنێتەوە کەنزیک و هاوشێوەی پارەدارکردنی پێنج مانگی ڕابردووە کە وەزارەتی دارایی فیدراڵی خەرجی کردووە.