تەرمی ملیاردێری بەریتانی لەگەڵ کچەکەی لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا دۆزرانەوە

وێنەکە، دۆزینەوەی تەرمی یەکێک لە قوربانیانی یەختەکەیەیە
وێنەکە، دۆزینەوەی تەرمی یەکێک لە قوربانیانی یەختەکەیەیە

دوای ئەوەی یەختێکی گرانبەها کە بەهاکەی 30 ملیۆن پاوەندە، لە کەناراوەکانی سیسیلیا ئیتاڵیا بەهۆی خراپی کەشوهەوا و زریانەوە نقوم بوو،  گەڕان بەدوای بزربووانی یەختەکە دەستی پێ کرد، کە ملیاردێری بەریتانی و هانا کچە 18 ساڵانەکەی تێدابوون.

ملیاردێرە بەریتانییەکە کە ناوی 'لینچ'ـە میوانانی بانگهێشت کردبوو بۆ سەر یەختەکەی تاوەکو ئاهەنگ بگێڕن، بە بۆنەی ئەوەی لە تۆمەتی ساختەکاری لە ئەمەریکا بێتاوان دەرچووە.

هەندێک لە هاوڕێ نزیکەکانی کە لە گەشتەکەدا لەگەڵیدا بوون هێشتا بزرن، لەوانە جۆناسان بلومەر سەرۆکی ئەنجوومەنی بەرێوەبردنی مۆرگان ستانلی نێودەوڵەتی لەگەڵ هاوسەرەکەی.

دوو کەسەکەی تر کە ئەوانیش تاوەکو ئێستا نەدۆزراونەتەوە بریتین لە پارێزەری لینچ کریستۆفەر مورفیلۆ و هاوسەرەکەی نادا.

نوقمبوونی یەختەکە چەند ڕۆژێک پاش مردنی ستیڤن چامبەرلین دێت کە هاوکارێکی پێشووی لینچ بوو، دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلێک لێیدا و کوشتی.

ڕۆژنامەی 'ئیل جۆرنال دی سیسیلیا' ئاماژەی بەوە دا، کە یەختەکە ئاڵای بەریتانیای هەڵکردووە و زۆربەیان سەرنشینی بەریتانی بوون، بەڵام خەڵکی وڵاتانی نیوزلەندا، سریلانکا و ئیرلەنداشی تێدا بووە، هەروەها هەندێکی دیکەشی تێد ابووە کە خاوەنی دوو ڕەگەزنامەی بەریتانی-فەڕەنسی بوونە.

ئاژانسی هەواڵی ئیتاڵی 'ئانسا' بڵاوی کردەوە کە یەختەکە بە ناوی "باگیسیان" لە بەندەری پۆرتیسێلۆ لەنگەری گرتووە و ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە بەڕێکەوتووە.

دەشڵێت: 15 کەس لە ڕوداوەکە ڕزگارکراون، هەروەها پیاوێکی کەنەدییش بە مردوویی لەناو ئاودا دۆزراوەتەوە.

لینچ وەک پاشای تەکنەلۆژیا لە بەریتانیا وەسف دەکرێت، لە مانگی حوزەیرانیشدا لە دادگایەکی فیدراڵی ئەمەریکا کە پەیوەندی بە کڕینی کۆمپانیاکەیان بەناوی ئۆتۆنۆمی کۆرپ لەلایەن هیولێت پاکاردەوە بە بڕی 11 ملیار دۆلار لە تۆمەتی ساختەکاری بێتاوان دەرچوو.

پشووەکە وا دەردەکەوت کە ئاهەنگێک بێت دوای ئازادکردنی لینچ، چونکە میوانەکان چەند کەسێک لەخۆ دەگرت کە بە درێژایی گەشتەکە لەگەڵ لینچ وەستابوون.

Fly Erbil Advertisment