ملیۆنێک و 250 هه‌زار کەس لە عێراق بێسەروشوێنن
K24 – هەولێر:
بەپێی ئاماری نەتەوەیەکگرتووەکان 14 گۆڕی بەکۆمەڵی قوربانییانی دەستی داعش هەڵدراوەنەتەوە و تاوەکوو ئێستاش هەزاران کەس بێسەروشوێنن و 400 هەزار ڕووفاتی دیکەش لە گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كاندا چاوەڕێی دەرهێنان دەکەن.
ئامارەکان ئاماژەیان بەوەکردووە: له عێراق ملیۆنێک و 250 هه‌زار کەس بێسه‌روشوێن و 400 هه‌زار ڕووفات له‌نێو گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كاندان و تاوەكوو ئێستا هەزار و 237 ڕووفاتیان له‌نێو 14 گۆڕی به كۆمه‌ڵدا ده‌رهێناوه، كه قوربانییانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی سپایكه‌ر بوون له ساڵی 2014، داعش له تكریت ئه‌نجامی دا.
پرسی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان له عێراق كه به 400 هه‌زار ڕووفات ده‌خه‌مڵێنرێن، له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی ئه‌ركی تیمی لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كانی داعش ناسراو به یونیتاد له عێراق، كێشه‌یه‌كی گه‌وره له‌به‌رده‌م هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌كان و ئاشكراكردنی ناسنامه‌ی قوربانییان دروست ده‌كات، ناوه‌ندیی ستراتیژی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق ئاشكرای کردووە، 400 هه‌زار ڕووفات له ناوچه جیاوازه‌كانی عێراق له نێو گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان نێژراون.
ناوه‌ندیی ستراتیژی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق ئاشكراشی کردووە، 400 هه‌زار ڕووفات له ناوچه جیاوازه‌كانی عێراق له نێو گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان نێژراون و ملیۆنێک و 250 هه‌زار بێسه‌روشوێن له عێراقدا هه‌ن، پێده‌چێت زۆربه‌یان له‌سه‌رده‌می شه‌ڕه ناوخۆییه‌كان و شه‌ڕی داعش نێژرابن.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه تیمی لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كانی داعشی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ناسراو به یونیتاد ده‌ڵێت، به‌هیواین ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له هه‌ڵكۆڵین و گه‌ڕان به دوای گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان به‌رده‌وام بن، تاوەكو ئێستاش هەزار و 237 ڕووفاتیان له‌نێو 14 گۆڕی به كۆمه‌ڵدا ده‌رهێناوه، كه قوربانییانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی سپایكه‌ر بوون له ساڵی 2014 داعش له تكریت ئه‌نجامی دا.
یونیتاد ڕاشیگه‌یاندووه، له نێوان ساڵانی 2017 بۆ 2023، به‌پێی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، كاریان له‌سه‌ر ده‌رهێنان و ئاشكراكردنی ناسنامه‌ی قوربانیانی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان كردووه و به‌ڵگه‌كانیشیان دیكۆمێنت كردوون.
بەپێی راگه‌یه‌نراوێكی یونیتاد، له ئایاری ئه‌مساڵیش جگه له 68 پرۆسه‌ی هه‌ڵكۆڵین و هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ، هاوكات كاركردنیان له‌سه‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌ی دۆڵی عه‌لو عه‌نته‌ر له قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر ده‌ستپێكردووه، كه به‌شی زۆری قوربانییان ئێزدین و توانراوه ڕووفاتی 158 كه‌س و 39 پارچه ئێسکوپروسكی قوربانییان بدۆزنه‌وه و بۆ ئاشكراكردنی ناسنامه‌كانیشیان ڕووفاته‌كان ڕە‌وانه‌ی پزیشكی دادی به‌غدا كراون.