مەعن جبووری: گرووپە چهكدارهكانی عێراق ههڕهشهن بۆ سهر كۆمهڵگه و لە دەرەوەی دەسەڵات کار دەکەن
K24 – هەولێر:
شارەزایەکی ئەمنی، دەڵێت: لە عێراق چهك له دهستی دهوڵهتدا نییه و لە دەست گرووپە چەکدارە لە یاسا دەرچووەکانە، هەروەها گرووپه چهكدارهكان ههڕهشهن بۆ سهر كۆمهڵگه و لە دەرەوەی دەسەڵات کار دەکەن.
مەعن جبووری، شارەزای ئەمنی، لەمیانەی بەشداریی لە ژووری هەواڵی کوردستان24ـدا، گوتی: گرووپە چەکدارەکان وەک خۆیان ڕایانگەیاندووە کە پابەندییان بۆ وەستاندنی هێرشەکانیان بۆ سەر بنکە و بارەگا سەربازییەکانی ئەمەریکا لە عێراق و سووریا نییە. هەروەها پابەندی میکانیزمی ئاگربەست و سیاسەیتی حکوومەتی عێراق نابن.
ئەو شارەزا ئەمنییە، پێی وایە، حکوومەتی عێراق هەوڵ دەدات بارودۆخەکە بەم شێوە بهێڵێتەوە و زیاتر پەرە نەسێنێت، بەڵام گرووپە چەکدارەکان حکوومەتیان خستووەتە بارودۆخێکی زۆر ناخۆشەوە، بە تایبەتی لە ڕووی هەڵوێستی دیپلۆماسییەوە.
باسی لەوەش کرد، لە عێراق چهك له دهستی دهوڵهتدا نییه و لە دەست گرووپە چەکدارە لە یاسا دەرچووەکانە، هەروەها گرووپه چهكدارهكان ههڕهشهن بۆ سهر كۆمهڵگه و لە دەرەوەی دەسەڵات کار دەکەن. ناوبراو جەختی لەوە کردەوە، حکوومەتی عێراق دەسەڵاتی بەسەر گرووپە چەکدارەکاندا نییە.
ئەبو عەلی عەسکەری، فەرماندەی باڵی سەربازی حزبووڵڵای عێراقی ڕەتیکردەوە هیچ رێککەوتنێکیان بۆ وەستاندنی هێرشەکانیان بۆسەر بنکە و بارەگاکانی ئەمەریکا لە عێراق و سووریا کردبێت.
هاوکات ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتی چاپی لەندەن ئاشکرای کردووە؛ گرووپە چەکدارە عێراقییەکان لەدوو ڕۆژی ڕابردوودا کۆبوونەوەیەکی نهێنیان بۆ دەستکردنەوە بە هێرشەکانیان بۆسەر بنکەکانی ئەمەریکا کردووە، ئەو گرووپانە سوورن لەسەر ئەوەی بەبێ گوێدانە چارەنووسی ئاگربەستی غەزز دەست بە هێرشەکانیان بۆسەر ئەمریکییەکان بکەنەوە.
لەدوای حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە تا مانگی دووی ئەم ساڵ گرووپە چەکدارە عێراقییەکان زیاترە لە 180 جار بنکەکانی ئەمریکایان لە عێراق و سووریا کردووەتە ئامانج، لە چەند مانگی ڕابردوودا ئاگربەستێکی ڕانەگەیەندراو هەبوو، بەڵام بەهێرشی سەر عەین ئەسەد لە مانگی ڕابردوو و برینداربوونی پێنج سەربازی ئەمریکا ئەو ئاگربەستە شکا.