سیاده بایكۆتی دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك دەکات
K24 - هەولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا حزبی سیاده له كه‌ركووك ڕایگه‌یاند، به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ڕێككه‌وتنه سیاسییانه‌ی به‌شێك له هاوبه‌شه‌كانمان له‌و پارێزگایه كردوویانه و تێیدا پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب فه‌رامۆشكراوه، بڕیارماندا بایكۆتی دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بكه‌ین، كه له‌لایه‌ن هه‌ندێك لایه‌نه‌وه‌ی داوای كراوه.
هه‌روها جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، هه‌رگیز به په‌راوێزخستن ڕازی نابین و ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی به‌شێك له هاوبه‌شه‌كان ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه، كه به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕێككه‌وتنانه‌ی پێشوو كراون، كه مافی ته‌واوی پێكهاته‌كان تێیدا پارێزراون، بێ ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێك له‌سه‌ر حیسابی لایه‌نێكی دیكه فه‌رامۆش بكرێت. هه‌روه‌ك سوورین له‌سه‌ر دانانی پارێزگارێكی عه‌ره‌ب بۆ كه‌ركووك و سازشی له‌سه‌ر ناكه‌ین.
له‌درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانمان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌مان بۆ داكۆكیكردن له مافی ده‌نگده‌رانمان و ره‌تكردنه‌وه‌ی په‌راوێزخستن به‌رده‌وام ده‌بین، هه‌روه‌ها له‌ڕێگه‌ی ئه‌و بایكۆتكردنه‌وه جه‌خت له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی خۆمان بۆ دانپێدانان به شه‌رعیه‌تی پێكهێنانی ئیداره‌ی پارێزگا و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا ده‌كه‌ینه‌وه.
بەپێی زانیارییەکان بڕیارە لەسەر داوای سەرۆکی نوێ، رۆژی شەممە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆببێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش بانگهێشتنامە بۆ ئەندامانی ئەنجوومەن نێردراوە. لای خۆیەوە بەرەی تورکمانی ڕەتی دەکاتەوە بەشداریی کۆبوونەوەی رۆژی شەممەی ئەنجمووەی پارێزگای کەرکووک بکات.
شەوی شەممە 10ـی ئابی 2024 بەبێ بەشداریی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەرەی تورکمانی و ژمارەیەک ئەندامی عەرەبی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە بەغدا، پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک هەڵبژێردران. ڕێبوار تەها بە پارێزگار و محەممەد حافزیش بە سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک هەڵبژێردران.
پێش ئەوەی کۆبوونەوەکە بکرێت، فراکسیۆنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەرەی تورکمانی و هاوپەیمانیی عەرەبی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە سێ ڕاگەیەندراوی جیاوازدا ڕەتیان کردەوە بەشداریی کۆبوونەوەکەیان کردبێت و بە "نایاسایی" ناویان برد و جەختیان کردەوە: لە کاتی خۆیدا ئاگادارنەکراونەتەوە.