فه‌رمان هیدایه‌ت: كورد له كه‌ركووك له قۆناغێكی مه‌ترسیدایه

نووسه‌ر و چاودرێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، له كه‌ركووك ته‌نیا وێنه‌كانی سه‌ددام حوسێن لابراون، ئه‌گه‌رنا هه‌مان بیری به‌عسی و شۆڤێنیزم ده‌سه‌ڵاتداره و ئاماده‌ی چه‌وسانه‌وه‌ی كورد و ته‌عریبكردنیه‌تی، ئه‌مه‌یش به یاسا ده‌كرێته‌وه و تا ئێستا هیچ پارێزگارێكی كوردی شاره‌كه نه‌یتوانیوه ڕێگه‌ی لێ بگرێت.
فه‌رمان هیدایه‌ت، نووسه‌ر و چاودێری سیاسی تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، پرۆسه‌ی ته‌عریب له كه‌ركووك و شوێنه‌كانی دیكه پرۆسه‌یه‌كی درێژخایه‌نه و تا ئێسته له ئێزدخانه‌وه تا ده‌گاته خانه‌قین به‌رده‌وامه.
فه‌رمان هیدایه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌وه‌ی به‌عس له ماوه‌ی 35 ساڵی حوكمڕانیدا له كه‌ركووك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری نه‌یكرد، ڕاكان جبووری، پارێزگاری سه‌پێندراوی پێشووی كه‌ركووك كرد.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، كورد له دوای 16ـی ئۆكتبه‌ره‌وه ژێرده‌سته‌ی پرۆسه‌ی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌ی عه‌ره‌ب بووه و ته‌نیا ته‌ماشاكه‌ر بووه و ته‌نانه‌ت به‌رگریشی له خۆی نه‌كردووه.
ئه‌و نووسه‌ر و چاودێره سیاسییه گوتیشی، كورد له كه‌ركووك له قۆناغێكی مه‌ترسیدایه، چونكه زۆربه‌ی پۆسته ئه‌منییه‌كانی شاره‌كه به ده‌ست عه‌ره‌به‌وه‌یه.