محەممەد ساعدی: كه‌سانی سیاسی دهستڕۆیشوو ده‌ستیان له دزی سه‌ده‌دا هه‌یه

شرۆڤەکارێکی سیاسی عێراقی ئاماژە بەوە دەکات، كه‌سانی سیاسی دهستڕۆیشوو ده‌ستیان له دزی سه‌ده‌دا هه‌یه؛ ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌وانه ئاشكرا بكرێن.
محەممەد حەسەن ساعدی، شرۆڤەکاری سیاسی عێراقی به کوردستان24ـی گوت، نوور زوهێر یه‌كێك له تۆمه‌تبارانی دزی سه‌ده له عێراق، كه له كه‌ناڵێك ده‌ركه‌وتووه و وه‌كوو بزنسمان ناسێندراوه، مایه‌ی سه‌رسوڕمانی و پێشهاتێكی سه‌یره!
محەممەد ساعدی سه‌رسوڕمانی خۆی نیشان دا له ده‌ركه‌وتنی نوور زوهێر و ناساندنی وه‌كوو بزنسمان له كاتێكدا زیاتر له دوو ملیار دینار و نیوی دزیوه وه‌كوو خاوه‌نكار دهناسیندرێت.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، ده‌بێت ڕایگشتی و مێدیا له‌و ڕاستییه بگات كه ده‌بێت كێ له پشت نوور زوهه‌یر بووه و ئه‌و دزیه گه‌وره‌یه‌ی كردووه.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره گوتیشی، به دڵنیاییه‌وه كه‌سانی سیاسی ده‌ستڕۆیشتوو له پشت دزی سه‌ده و نوور زوهێر هه‌ن و له‌و تاوانه‌دا به‌شدارن.
لە ئۆکتۆبەری 2022، دوای ئه‌وه‌ی بانكی ڕافیده‌ین دزینی سێ ترلیۆن و 700 ملیار دیناری له هه‌ژماری ده‌سته‌ی گشتی باج سەلماند، دادگه‌ی کەرخ لە بەغدا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ تۆمه‌تبارانی ئه‌و دۆسیەیە ده‌ركرد.
رۆژی 1ـی شوباتی 2023، محەممەد شییاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گەڕاندنەوەی 80 ملیۆن دۆلاری ئەو بڕە پارەیەی لە دۆسیەی دزیی سەدە لە هه‌ژماری ده‌سته‌ی گشتی باج دزرا بوو، ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەش کرد ئەوە قۆناغی یەکەمە بۆ گەڕاندنەوەی سەرجەم ئەو بڕە پارەیە بۆ خەزێنەی گشتی وڵات.
ڕۆژی چوارشه‌ممه 31ـی ته‌ممووزی 2024، ده‌سته‌ی دەستپاکیی فیدراڵی ڕایگه‌یاند "بە هاوکاریی هه‌ردوو وەزارەتی ناوخۆی فیدراڵی و وەزارەتی ناوخۆی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان، یەکێک لە تۆمەتباره گه‌وره‌كان کە تۆمەتبارە بە دزینی پارەی پێشەکی باج، کە لە مێدیاکان بە "دزیی سەدە" ناسراوە، ده‌ستگیر كراوه و ڕاده‌ستی ده‌سته‌كه كراوه".
هەینی، 15ـی ئاداری 2024، دادوەر حەیدەر حەنوون، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق ڕایگەیاند: دۆسیەی نوور زوهێر، کە تۆمەتباری سەرەکییە لە دۆسیەی دزیی سەدە لە قۆناغی کۆتایی دادگه‌دایە و 30 تۆمەتباری دیکەش لێکۆڵینەوە لە بارەیانەوە دەکرێت کە ڕۆڵیان لەو گەندەڵییە هەبووە.
حەنوون ئاشکراشی کرد "بەشێک لە تۆمەتبارانی ئەو دۆسیەیە بەرپرسانی کابینەی پێشووی حکوومەتی عێراقیش لە خۆ دەگرێت و بەشێک لە تۆمەتبارەکان دەستگیر کراون و هەندێکیشیان هەڵاتوون بۆ دەرەوەی وڵات".
هاوکات سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد "لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ ئاشکراکردنی هەموو لایەنەکانی پەیوەندیدار بەو گەندەڵییە".