درۆنێک ئۆتۆمبێلێکی لە نزیک سەیدسادق بۆردومان کرد، سێ کەس کوژران و بریندار بوون

وێنەی ڕووداوەکە
وێنەی ڕووداوەکە

کەمێک بەر لە ئێستا لە نزیک شەقامی سەیدسادق بۆ هەڵەبجە درۆنێک ئۆتۆمبێلێکی بۆردومان کرد، بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئەمنی سێ کەس کوژران و برینداربوون.

ئەمڕۆ هەینی، 23ـی ئابی 2024، سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاندووە، درۆنێک لە نزیک شەقامی سەیدسادق بۆ هەڵەبجە، ئۆتۆمبێلێکی تایبەتی بۆردومان کردووە بەڵام زیانەکانی دیار نییە.

هەروەها بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، ئۆتۆمبێلەکە سێ سەرنشینی تێدا بووە، دوانیان کوژراون و یەکێکیشیان بەسەختی بریندارە

لەوبارەوە سەرچاوەیەک لە ئاسایشی سلێمانی بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە، دواتریش ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنن.