كارزان هادی: نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بازاڕی قه‌یسه‌ری چڕ كراوه‌ته‌وه

سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌كات، ڕاسته‌وخۆ له 12ـی حوزه‌یرانه‌وه ده‌ست به نۆژه‌كردنه‌وه‌ی شوێنه سووتاوه‌كانی بازاڕی قه‌یسه‌ری كراوه؛ ده‌شڵێت، تاوه‌كوو شه‌ش مانگی دیكه نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه ته‌واو ده‌بێت.
هه‌ینی، 23ـی ئابی 2024، كارزان هادی، سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر تایبه‌ت به كوردستان24ـی گوت، دوای سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بازاڕی سووتاوی قه‌یسه‌ری به‌سه‌ر كرده‌وه، تیمه‌كانیان ده‌ستیان به كار و ئه‌ركه‌كانیان كرد و له‌م چوارچێوه‌یه‌دا له 12ـی حوزه‌یرانه‌وه ده‌ست به كار بوون و پاشماوه‌ی سووتاوه‌كه خاوێن كرایه‌وه.
كارزان هادی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ڕاسته‌وخۆ له 12ـی حوزه‌یرانه‌وه ده‌ست به نۆژه‌كردنه‌وه‌ی شوێنه سووتاوه‌كانی بازاڕی قه‌یسه‌ری كراوه.
ناوبراو ڕوونیشی كرده‌وه، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكوه‌زیران بڕیار درا بازاڕه‌كه به خێرایی نۆژه‌ن بكرێته‌وه، چونكه خه‌ڵكی كاسبی لێیه و نابێت ئیشیان دوا بكه‌وێت.
سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌وڵه‌كان بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بازاڕی قه‌یسه‌ری چڕ كراوه‌ته‌وه. گوتیشی، بۆ ئه‌م جاره سیسته‌می ئاگركوژێنه‌وه داده‌نرێت.
كارزان هادی هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، قه‌یسه‌ری كۆن بۆ پاراستنی شێوه شارستانییه‌كان، وه‌كوو خۆی نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه ڕێكخراوی یونیسكۆیش له‌م باره‌وه هه‌ماهه‌نگه و ئاگه‌داری پرۆسه‌كه‌یه.
شەوی (5ـی ئایاری 2024) ئاگرێك لە بەشێکی بازاڕی قەیسەریی هەولێر کەوتەوە و دوای چەند کاتژمێرێک لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێرەوە کۆنترۆڵ کرا.
دوای ڕووداوەکەش پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا لە بارەی ئاگرکەوتنەوەی بازاڕی قەیسەری، ئاشکرای کرد: بە گوێرەی دوایین ئامار لە کۆی زیاتر لە چوار هەزار دوکان، 227 دوکان و حەوت کۆگای بچووکی بازاڕی قەیسەری بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکە سووتاون و زیانیان پێ گەیشتووە.
دوای نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە (6ـی ئایاری 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بازاڕی قەیسەریی هەولێری کرد و لە نزیکەوە زیانەکانی ئاگرکەوتنەوەکەی شەوی ڕابردووی بەسەرکردەوە و لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: کاسبکارانی بازاڕەکەم دڵنیا کردەوە کە درێغیى ناکەین لە نۆژەنکردنەوە و قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان.