محه‌ممه‌د عه‌قیل: گه‌نده‌ڵی هه‌موو عێراقی گرتووه‌ته‌وه

شرۆڤه‌كارێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، داموده‌زگه‌كانی حكوومه‌تی عێراق پڕ بووه له گه‌نده‌ڵی و به‌شێكیان به ته‌نیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی چینێك له كه‌سایه‌تییه سیاسی و ئه‌منی و لایه‌نه‌كان به كار ده‌هێنرین.
هه‌ینی، 23ـی ئابی 2024، محه‌ممه‌د عه‌قیل، شرۆڤه‌كاری سیاسی تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، گه‌نده‌ڵی هه‌موو عێراقی گرتووه‌ته‌وه و دۆخی عێراق به‌تایبه‌تی له ڕووی دارایی و كارگێڕی و ڕۆتینی هاووڵاتییان قورس كردووه.
محه‌ممه‌د عه‌قیل ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌هۆی زۆری گه‌نده‌ڵكارانه‌وه به‌شێك له داموده‌زگه‌كانی حكوومه‌تی عێراق به ته‌نیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی چینێك له كه‌سایه‌تییه سیاسی و ئه‌منی و لایه‌نه‌كان به كار ده‌هێنرین.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، به‌نده‌ری به‌سره بووه‌ته ناوه‌ندێكی گه‌نده‌ڵی و به‌فیڕۆدانی پاره و سامانی عێراق له‌وێوه، له كاتێكی ئه‌و به‌نده‌ره و خودی به‌سره شوێنێكی ستراتیجی و ئابوورییه.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره سیاسییه گوتیشی، گه‌نده‌ڵییه‌كان كه له به‌نده‌ری به‌سره ده‌كرێت له ماوه‌ی زیاتر له 20 ساڵی ڕابردوودا، زیانێكی گه‌وره‌ی به ئابووری عێراق و ناووبانگه‌كه‌ی گه‌یاندووه.
شه‌ممه، 20ـی ته‌ممووزی 2024، یاسر حوسێنی، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئابووری و پیشه‌سازی له په‌رله‌مانی عێراق ئۆباڵی قه‌یران و ته‌نگژه و گه‌نده‌ڵییه‌كانی به‌سره‌ی خسته ئه‌ستۆی ئه‌سعه‌د عیدانی، پارێزگاری شاره‌كه و گوتی، سه‌باره‌ت به پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان و پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌كه چه‌ندان سه‌رپێچی و گه‌نده‌ڵی تۆمار كراوه.
یاسر حوسێنی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردبوو، سامان و داراییه‌كی زۆر و بێ ئه‌ژمار له خێروبێری به‌نده‌ركانی عێراق له شاره‌كه به‌تایبه‌تی له به‌قاچاخبردنی نه‌وت به‌فیڕۆ دراوه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئابووری و پیشه‌سازی له په‌رله‌مانی عێراق سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشابوو، هاووڵاتییانی به‌سره به‌هۆی ئه‌و گه‌نده‌ڵییانه‌وه ڕووبه‌ڕووی چه‌ندان ئێش و ئازار و نه‌هامه‌تی و نه‌خۆشی بوونه‌ته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك له هه‌ر 10 حاڵه‌تێكی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كه له عێراق تۆمار ده‌كرێت، حه‌وتیان له به‌سره‌یه.