کۆمپانیای لوفتهانزا گەشتەکانی بۆ هەولێر دەست پێدەکاتەوە

K24 – هەولێر:

کۆمپانیای لوفتهانزای ئەڵمانی ڕایگەیاند: گەشتەکانیان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە 27ـی ئەم مانگەوە دەست پێدەکاتەوە.

23ـی ئابی 2024، کۆمپانیای لوفتهانزای ڕایگەیاند: گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە 27ـی ئەم مانگەوە دەست پێدەکات.

هەروەها کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە: هەڵپەساردنی گەشتەکانی بۆ لوبنان تاوەکوو 30ـی ئەم مانگە درێژکردووەتەوە، هەروەها تاوەکوو 2ـی ئەیلوولی 2024ـی گەشتەکانی بۆ تاران و تەلئەڤیڤ هەڵپەساردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەو کۆمپانیایە درێژکردنەوەی ڕاگرتنی گەشتەکانی لە پێناو پاراستی سەلامەتیی تیمی فڕۆکەوانییەکان و گەشتیاران کە بەهۆی ناکۆکی و ململانێکانی ناوچەکە بە تایبەت ئیسرائیل لەگەڵ ئێران و لوبنان بۆ چەندین جار درێژکردەوە.

سوپای پاسدارانی ئێران، بەڵێنی تۆڵەسەندنەوەی خوێنی ئیسماعیل هەنییە سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماسی داوە، کە ڕۆژی 31 مانگی ڕابردوو دوای بەشداربوونی لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردن و دەستبەکاربوونی مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری نوێی ئێران، هەنییە و پاسەوانە تایبەتەکەی ناوجەرگەی تاران لە هێرشێکدا کوژران و دواتر ئیسرائیل بەرپرسیارێتی هێرشەکەی گرتە ئەستۆ.

Fly Erbil Advertisment