لە باشووری لوبنان 10 کەس بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیل کوژران

K24 – هەولێر:
وەزارەتی تەندروستیی لوبنان کوژرانی 10 هاووڵاتی لە باشووری وڵاتەکە بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیل ڕاگەیاند.
وەزارەتی تەندروستیی لوبنان ڕایگەیاند، لە بەیانییەوە تا ئێستا بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیل 10 کەس لە باشووری لوبنان کوژراون و یەکێک لە قوربانیان منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵ بووە.
هاوکات حزبووڵڵای لوبنان ئاشکرای دەکات، تا ئێستە بەهۆی بۆردومانەکانی ئەمڕۆ شەش ئەندامی گرووپەکە کوژراون، هەروەها سوپای ئیسرائیل بە ئامانجگرتنی یەکێک لە ئەندامانی یەکەی مووشەکی حزبوڵڵای لوبنان پشتڕاست کردەوە.
بەیانی ئەمڕۆ حزبووڵڵا 20 مووشەکی ئاراستەی باکووری ئیسرائیل کرد و هیچ زیانێکی لێنەکەوتەوە.