تایله‌ند؛ له ئه‌نجامی زه‌ویخزانێك 10 كه‌س مردن

زه‌ویخزانێك له دوورگه‌یه‌كی گه‌شتیاری له تایلاند ڕوو ده‌دات و له ئه‌نجامدا چه‌ند كه‌سێك ده‌مرن و ژماره‌یه‌كیش بریندار و بێسه‌روشوێن ده‌بن.
شه‌ممه، 24ـی ئابی 2024، به‌رپرسانی حكوومه‌تی تایله‌ند ڕایانگه‌یاند، به‌هۆی بارانی به‌خوڕه‌وه له دوورگه‌ی بۆكیتی گه‌شتیاری، زه‌ویخزانێك ڕووی داوه و له ئه‌نجامدا تاوه‌كوو ئێسته 10 كه‌س مردوون.
به‌رپرسانی حكوومه‌تی تایله‌ند ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، ده‌یان كه‌سی دیكه بێسه‌روشوێنن و 19 كه‌سیش بریندار بوونه و له نه‌خۆشخانه‌كاندا چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرن.
ساڵی 2011 به‌هۆی لافاوی وه‌رزییه‌وه، زه‌ویخزانێك له تایله‌ند ڕووی دا و له ئه‌نجامدا 500 كه‌س مردن و هه‌زاران خانوو و باڵه‌خانه‌یش وێران بوون.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 25ـی ته‌ممووزی 2024، نووسینگەی هەماهەنگیی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان (OCHA) ڕایگه‌یاند، ژماره‌ی مردووانی زه‌ویخزانه‌كه‌ی ناوچه‌ی كینشۆ كه ده كاتژمێر له ئەدیس ئەبابای پایتەختی ئەسیوپیاوه دووره، گه‌یشتووه‌ته 257 كه‌س.
نووسینگەی هەماهەنگیی کاروباری مرۆیی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردبوو، ژماره‌ی برینداره‌كان زۆره و سه‌دانیش بێسه‌روشوێنن و پێشبینیش ده‌كرێت، ژماره‌ی مردووان بگاته 500 كه‌س. كه دواتر گه‌یشته 293 كه‌س.
نووسینگەی هەماهەنگیی کاروباری مرۆیی نەتەوەیەکگرتووەکان هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردبوو، 15 هه‌زار كه‌س له ناوچه‌كه پێویستیان به‌وه‌یه بۆ شوێنێكی سه‌لامه‌ت بگوازرێنه‌وه، كه له كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌دا 1320 منداڵ و 5293 ئافره‌تی دووگیان هه‌ن.
ڕۆژی هه‌ینی 24ـی ئایاری 2024، کاربەدەستانی خۆجێی پاپوا گینیای نوێ ڕایانگه‌یاند، خزانی زه‌وی له ناوچه دووره‌ده‌سته‌كانی ویلایەتی ئینگا ڕووی داوه كاتێك هاووڵاتییانی ناوچه‌كه له خه‌ودا بوونه.
کاربەدەستانی خۆجێی پاپوا گینیای نوێ له‌م باره‌وه گوتووبوویان، كاره‌ساته‌كه شەش شارۆچکەی ویلایەتی ئینگای گرتەوە و له ئه‌نجامدا سه‌دان كه‌س و خانوو كه‌وتوونه‌ته ژێر خۆڵ و ژماره‌یه‌كی زۆر مردوون.
پیتەر ئیپاتاس، پارێزگاری ویلایەتی ئینگا ڕایگەیاندبوو، کارەساتەکە "زیانێكی زۆری مرۆیی و ماددی"ـی بەدوای خۆیدا هێناوە و ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به مردنی سه‌دان كه‌س ده‌كه‌ن. سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕاكێشابوو، ڕووداوه‌كه كاره‌ساتێكی بێوێنه‌یه.
ڕۆژی سێشه‌ممه، 30ـی ته‌ممووزی 2024، زه‌ویخزانێك له باشووری هیندستان ڕووی دا و له ئه‌نجامدا، 358 مردن و 600 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون، هاوكات له‌گه‌ڵ بێسه‌روشوێنبوونی 200 كه‌سی دیكه.
به‌رپرسانی هیندستان ڕوونیان كرده‌وه، زه‌ویخزانه‌كه به‌هۆی بارانی به‌خوڕه‌وه بووه. ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردبوو، ئه‌مه یه‌كه‌م ڕووداوی له‌م شێوه‌یه‌یه له‌م ناوچه‌یه ڕوو ده‌دات.
ڕووداوه‌كه له ناوچه‌ی وایاندا ڕووی دا كه ناوچه‌یه‌كی به پیتی به‌رهه‌مهێنانی جۆره‌كانی چایه و گوزەرانی دانیشتووانی ناوچه‌كه‌ی لەسەرە و یه‌كێكه له سه‌ره‌كیترین ناوچه‌كان كه حكوومه‌ت بۆ داهات سوودی لێ ده‌بینێت.
چوارشه‌ممه، 31ـی ته‌ممووزی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند: "زۆر دڵتەنگ بووم بە بیستنی هەواڵی دڵتەزێنی ڕووچوونی زەوی لە شاری وایاناد لە هیندستان. هەست و بیرم لەگەڵ قوربانییەکان و بنەماڵەکانیاندایە".
سەرۆکوەزیران ئەوەشی خستووەتە ڕوو، "حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەم کاتە سەختەدا بە هاودەنگی لەگەڵ سەرکردایەتی و گەلی هیندستان دەوەستێتەوە".