ئومێد خۆشناو: چەند كەس و لایەنێك بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن پەلاماری هەولێر دەدەن
K24 – هەولێر:
پارێزگاری هەولێر له لێدوانێكدا ڕایگەیاند: لەکاتێکدا مانگێکی ماوە بۆ دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن، بەڵام لە ئێستەوە چەند کەس و لایەنێک پەلاماری هەولێر دەدەن.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر له لێدوانێكی رۆژنامهوانیدا، گوتی: بەپێی ئەو داهاتەی کە لەژێر دەستە و سەرەڕای هەموو قەیرانەکان و بەربەستەکان، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە لە سنووری پارێزگای هەولێر بە پشتیوانیی ڕاستەوخۆی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و لە چوارچێوەی پلانەکانی پارێزگای هەولێر، هەموو ئەو پرۆژانەی کە کاریان تێدا دەکرێن تەواو دەکرێن.
پارێزگاری هەولێر، باسی لە بانگەشەی هەڵبژاردن کرد و ئاماژەی بەوە دا، لەکاتێکدا مانگێکی ماوە بۆ دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن، بەڵام لە ئێستەوە چەند کەس و لایەنێک پەلاماری هەولێر دەدەن.
هاوکات دەشڵێت: لە ڕابردوودا دیارە کە چۆن خزمەتی هەولێر و دهۆک کراوە و لە سنوورەکانی دیکەش سامانی خەڵک بە هەدەر دراوە و خزمەتی خەڵک نەکراوە.
دوێنێ هەینی 23ـی ئابی 2024، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە هەمژاری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاندبوو، "ئای ههولێر، کو بوویه ژانی سهر دری چهندان و، هێشتە وادهی یاسایی ههڵمهتی ههڵبژاردن ماوه کهچی هێندێ کهسی ژانگرتووی دۆڕاوی ههڵبژاردن، دهستیان به ههڵمهتی ههڵبژاردن کردووه."