ئه‌ركان حه‌مدانی: گرووپه چه‌كداره‌كان له ده‌ره‌وه‌ی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق فه‌رمان وه‌رده‌گرن
شرۆڤه‌كارێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، گرووپه چه‌كداره‌كانی عێراق توانیویانه له میانی هه‌ژموونیاندا، ده‌ست به‌سه‌ر سامانی وڵات‌دا بگرن.
شه‌ممه، 24ـی ئابی 2024، ئه‌ركان حه‌مدانی، شرۆڤه‌كاری سیاسی تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، داواكراوه به‌شێكی زۆری هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بخرێنه سه‌ر سوپای عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌ستوور بگونجێت.
ئه‌ركان حه‌مدانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، یاسای عێراق داكۆكی له ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر هێزێك ده‌كات له ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستوور و یاسا بێت.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، به‌شێك له گرووپه چه‌كداره‌كانی عێراق لایه‌نی سیاسی و كه‌سانی سیاسی‌یان له پشته و به داراییه‌كی به‌هێز پاڵپشتی ده‌كرێن.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره گوتیشی، گرووپه چه‌كداره‌كان له ده‌ره‌وه‌ی بڕیار و فه‌رمانه‌كانی فه‌رمانده‌ی هێزی چه‌كداره‌كانی عێراق كار ده‌كه‌ن و فه‌رمان له فه‌رمانده سه‌ربازییه عێراقییه‌كان وه‌رناگرن.