سه‌رمه‌د به‌یاتی: هه‌ندێك لایه‌ن له هه‌رێمی كوردستان و عێراق پشتگیری له په‌كه‌كه ده‌كه‌ن
شاره‌زایه‌كی ئه‌منی ئاماژه به‌وه ده‌كات، "كوردستان24 كه‌ناڵێكی پرۆفیشناڵ و پیشه‌یی و به‌وپه‌ڕی شه‌وق و زه‌وقه‌وه بووه‌ته میوانی، كه پێشتر له به‌غداوه ته‌نیا له ڕێگه‌ی ڕاسته‌وخۆوه به‌شداری ژووری هه‌واڵه‌كان و به‌رنامه‌كانی كردووه." هاوكات ده‌ڵێت، عێراق سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ی به ڕێكخراوێكی قه‌ده‌غه‌كراو له وڵاته‌كه‌ی ناساندووه، به‌ڵام ناتوانێت ئه‌م ڕێكخراوه چه‌ك بكات؛ ده‌شڵێت، په‌كه‌كه پاساوه بۆ خۆتێكوتانی سوپای توركیا بۆ ناو خاكی عێراق.
شه‌ممه، 24ـی ئابی 2024، سه‌رمه‌د به‌یاتی، شاره‌زای ئه‌منی تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، په‌كه‌كه ماوه‌ی چل ساڵه له‌م ناوچه‌یه‌دایه و كێشه‌ی بۆ ئه‌م ناوچه‌یه دروست كردووه، پرسی په‌كه‌كه پرسێكی هاوبه‌شه له‌نێوان توركیا و عێراق و به‌ر له ڕووخانی ڕژێمی پێشوویش ڕێككه‌وتن له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ هه‌ر پرسێكی ئه‌منی له‌م شێوه‌یه هه‌ردوولا بۆیان هه‌بوو پێنج كیلۆمه‌تر بچنه ناو خاكی یه‌كدی و ئۆپه‌راسیۆن بكه‌ن.
سه‌رمه‌د به‌یاتی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دوای ساڵی 2003 بارودۆخه‌كه گۆڕاوه، به‌شێوه‌یه‌ك په‌كه‌كه له‌ناو حكوومه‌تی عێراقدا گرووپی چه‌كداری هه‌یه. گوتیشی، عێراق له‌گه‌ڵ ئێران پرسی گرووپه چه‌كداره‌كانی له‌ناو خاكی عێراق بڕاندووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت كه ئێران به‌و پاساوه‌وه هێرشی ده‌كرده سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
ناوبراو گوتیشی، ده‌بێت عێراق هاوشێوه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران كردی، له‌گه‌ڵ توركیایش بیكات، چونكه په‌كه‌كه پاساوه بۆ خۆتێكوتانی سوپای توركیا بۆ ناو خاكی عێراق و بۆ ناو ته‌واوی ناوچه سنوورییه‌كان پێشڕه‌وی بكات.
سه‌رمه‌د به‌یاتی هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، عێراق سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ی به ڕێكخراوێكی قه‌ده‌غه‌كراو له وڵاته‌كه‌ی ناساندووه، به‌ڵام ناتوانێت ئه‌م ڕێكخراوه چه‌ك بكات، چونكه ده‌یان و سه‌دان بنكه و باره‌گه‌یان له شنگال و قه‌ندیل دروست كردووه، ته‌نانه‌ت له هه‌رێمی كوردستانیش بۆچوونێكی سیاسی هه‌یه پشتگیری له بوونی په‌كه‌كه له ناوچه‌كه ده‌كات.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری ئه‌منی باسی له‌وه‌ش كرد، پرسی شنگال له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنێك له‌نێوان عێراق و هه‌رێمی كوردستان له 2020ـوه چاره‌ی بۆ دانراوه، به‌ڵام له‌م كاته‌وه بووه‌ته گه‌وره‌ترین كێشه‌ی چاره‌نه‌كراو و له‌ناو حكوومه‌تی عێراق گرووپ هه‌ن پشتگیری له مانه‌وه‌ی په‌كه‌كه ده‌كه‌ن له شنگال و نایانه‌وێت ئه‌و كێشه‌یه چاره بكرێت.
ڕۆژی 9ـی تشرینی یەکەمی 2020، بەچاودێری مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێککەوتننامەی شنگال لە بەغدا واژووکرا، کە لە چەند خاڵێکی تایبەت بە ئاساییکردنەوەی دۆخی ئیداری، ئەمنی و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکە پێکهاتووە.
ڕێککەوتنەکە دوای پێنج ساڵ لە ئازادکردنی شنگال هات، دوای ئەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی لە رۆژی 13ـی تشرینی دووەمی 2015، شارەکەیان لە دەست تیرۆریستانی داعش ئازادکرد.
ڕێککەوتننامەی شنگال کە ئامانج لێی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال و ناوچەکە، گەڕانەوەی ئارامی و سەقامگیرییە و قەرەبووکردنەوەی ئاوارەکانە؛ بەسەر چوار تەوەردا دابەشکراوە، کە بریتین لە کارگێری، ئەمنی، ئاوەدانکردنەوە و بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی رێککەوتنەکە.