فازڵ ئه‌بوڕه‌غیف: عێراق بووه‌ته ناوه‌ندێك بۆ بازرگانی و به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان

شاره‌زایه‌كی ئه‌منی و سه‌ربازی ئاماژه به‌وه ده‌كات، قه‌باره‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان له عێراق و بازرگانیپێكردن و ئالووده‌بوونی، زۆره؛ ده‌شڵێت، له ئێران، سووریا، لوبنان و ئوردن و وڵاتانی دیكه‌وه مادده هۆشبه‌ره‌كان ڕه‌وانه‌ی عێراق ده‌كرێت.
شه‌ممه، 24ـی ئابی 2024، فازڵ ئه‌بوڕه‌غیف، شاره‌زای ئه‌منی و سه‌ربازی تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، عێراق پێشتر و به‌ر له ساڵی 2003 ڕێڕه‌وێك بوو بۆ تێپه‌ڕینی مادده هۆشبه‌ره‌كان، به‌ڵام ئێسته بووه‌ته ناوه‌ندێك بۆ بازرگانی و مامه‌ڵه‌پێكردن و به‌كارهێنان و ئاڵووده‌بوونی.
فازڵ ئه‌بوڕه‌غیف ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، مادده هۆشبه‌ره‌كان له عێراق په‌راوێز خراوه، به‌ڵام هه‌وڵیش هه‌یه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و له‌ناوبردنی.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، عێراق دۆسیه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كانی كردووه‌ته نێوده‌وڵه‌تی و له‌م چوارچێوه‌یه‌دا چاودێری نێوده‌وڵه‌تی كاری له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره ئه‌منی و سیاسییه هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا 600 باند هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه كه 54ـیان نێوده‌وڵه‌تی بوونه.
چوارشه‌ممه، 21ـی ئابی 2024، حه‌یده‌ر قوره‌یشی، ئه‌ندامی تیمی نیشتمانیی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان له ڕاوێژكارییه‌تی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، ڕۆژ دوای ڕۆژ بازرگانانی مادده هۆشبه‌ره‌كان له سه‌رتاسه‌ری عێراق زیاتر ده‌بێت له به‌رانبه‌ریشدا ژماره‌یه‌كی زیاتریان لێ ده‌ستگیر ده‌كرێت.
حه‌یده‌ر قوره‌یشی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بازرگانی مادده هۆشبه‌ره‌كان له عێراق یه‌كێكه له شێوه‌كانی بازرگانی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به یاسایش قه‌ده‌غه كراوه.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، بازرگانانی مادده هۆشبه‌ره‌كان له عێراق بازرگانانی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیشی له خۆ گرتووه و له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌یش پشتیوانیان لێ ده‌كرێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی تیمی نیشتمانیی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان له ڕاوێژكارییه‌تی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق گوتیشی: له عێراق شوێنێك نییه بۆ چاندنی مادده هۆشبه‌ره‌كان، به‌ڵام بۆ دروستكردنیان هه‌یه.