وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: بە هەموو شێوەیەک بەرگریی لە خۆمان دەکەین

یوئاڤ گاکانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل و هاوتا ئەمەریکییەکەی
یوئاڤ گاکانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل و هاوتا ئەمەریکییەکەی

ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، یۆئاڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل و هاوتا ئەمەریکییەکەی، لۆید ئۆستین، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، پێشهاتەکانی دۆخی نێوان ئیسرائیل و لوبنانیان هەڵسەنگاند.

یوئاڤ گالانت لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئێمە بۆمبارانێکی وردمان لە لوبنان کرد بە مەبەستی پووچەڵکردنەوەی هەڕەشەکانی حزبوڵلا بۆ سەر هاووڵاتییانی ئیسرائیل، هەروەها لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکانی بەیروت دەکەین، و بڕیارمان داوە هەموو ئەو ئامرازانەی کە لەبەردەستماندان بۆ بەرگری لە هاووڵاتیانمان بکەین.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هێزەکانی بەرگری ئیسرائیل، گالانت کورتەیەک لە هێرشەکانی لوبنان بۆ هاوتا ئەمەریکییەکەی باس کردووە. هەروەها هەردووکیان تاوتوێی "دوورکەوتنەوە لە فراوانبوونی شەڕ لە ناوچەکە"دا کردووە.

پێشتریش سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندبوو، دوای چاودێریکردنی حزبوڵلا بۆ هەڵدانی مووشەک بەرەو خاکی ئیسرائیل، هێرشەکان لە لوبنان دەست پێ دەکەین.

لای خۆیەوە حزبوڵلا دەستپێکردنی هێرشەکەی بۆ سەر ئیسرائیل وەک کاردانەوەیەک بۆکوشتنی یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی فوئاد شکور، ڕاگەیاند، کە بە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل کوژراوە.

زەنگی ئاگادارکردنەوە لە عەکا و کەنداوی حەیفا و لە باکوور لێ دراوە، هاوکات مێدیاکانی ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە کە دەیان مووشەکیان بە ئاراستەی لوبنان بەرەو ڕۆژئاوای جەلیل هەڵدراون.

Fly Erbil Advertisment