نێچیرڤان بارزانی: بەردەوام هەوڵ دەدەین بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌نفال له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى به جينۆسايد بناسرێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی 36مین ساڵیادی ئەنفالی بادینان پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: داوا له حكوومه‌تى عێراق ده‌كه‌ين له هه‌موو ڕوويه‌كه‌وه قه‌ره‌بووى كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان بكاته‌وه. له هه‌رێمى كوردستانيش ده‌بێت باشتر خزمه‌ت به كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزيان بكرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 25ـی ئابی 2024، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، بەبۆنەی 36مین ساڵیادی ئەنفالی بادینان پەیامێکی بڵاو کردەوە، لەپەیامەکەی دا هاتووە: ئەمڕۆ يادى خه‌مگينى 36مین ساڵه‌ى ئه‌نفالى بادينان ده‌كه‌ينه‌وه كه 25ـی ئاب تا 6ـی ئه‌يلوولى 1988 له دوا قۆناغى ئه‌نفالدا، خه‌ڵكى سڤيل و ئاو و هه‌وا و خاك و سروشتى ناوچه‌كه‌ى گرته‌وه. سڵاو له گيانى پاكى 182هه‌زار ئه‌نفالكراوى كوردستان كه هه‌ر له گه‌رميانه‌وه تا دوايين گوندى بادينان، کە بوونه قوربانيى تاوانه‌كانى ڕ‌ژێمى ئه‌وساى عێراق.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت: دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عێراق ئه‌نفالى به جينۆسايد و تاوانى جه‌نگ و تاوانى دژى مرۆڤايه‌تى ناساندووه، بۆيه دووباره داوا له حكوومه‌تى عێراق ده‌كه‌ين له هه‌موو ڕوويه‌كه‌وه قه‌ره‌بووى كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان بكاته‌وه. له هه‌رێمى كوردستانيش ده‌بێت باشتر خزمه‌ت به كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزيان بكرێت و له هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام بين بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌نفال له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى به جينۆسايد بناسرێت.
باسی لەوەش کرد "هه‌رێمى كوردستان و مافه ده‌ستوورييه‌كانى به‌رهه‌مى گيانى پاك و خوێنى هه‌زاران شه‌هيد و فرمێسكى هه‌زاران دايكى جگه‌رسووتاو و ئه‌نفال و كيمياباران و خه‌بات و قوربانيدانى هەر كوردستانييانه، بۆيه ئه‌ركى هه‌موومانه به هه‌موو شێوه‌يه‌ك پارێزگارى و به‌رگرى لێ بكه‌ين. ده‌بێت وێڕاى هه‌موو كێشه و ناكۆكييه‌كان، نيشتمان ئامانج و كۆكه‌ره‌وه‌ى هه‌مووان بێت".
ئاماژەی بەوەش داوە "له‌م ياده‌دا دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه ده‌بێت له عێراق په‌ند و وانه له ڕابردوو وه‌ربگيرێت و مافى هه‌موو پێكهاته‌كانى پارێزراو بێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانين هه‌موومان پێكه‌وه داهاتوويه‌كى باشتر بۆ نه‌وه‌كانى ئێستا و داهاتوومان مسۆگه‌ر بكه‌ين".
لەکۆتاییدا گوتی: دروود بۆ گيانى شه‌هيدانى ئه‌نفال و ته‌واوى شه‌هيدانى كوردستان. سوپاس و پێزانين بۆ خه‌ڵكى جوامێرىی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌رى كه ئه‌و ڕۆژگاره سه‌خته له جێژنيكان، به هاناى لێقه‌وماوانى بادينانه‌وه چوون. ميهره‌بانى و هه‌ڵوێستى نيشتمانييان هه‌رگيز له‌بير ناچێته‌وه.