ئیندۆنیزیا.. بەهۆی بارانی بەخوڕ و لافاو 13 کەس گیانیان سپارد

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەرپرسانی ئیندۆنیزیا ڕایانگەیاند، لە دوورگەی تارناتی لە ڕۆژهەڵاتی ئیندۆنیزیا، بەهۆی بارانی بەخوڕ و لافاو و 13 کەس گیانیان سپارد.
بەرپرسان ئاماژەیان بەوەش کرد، لافاوەکە ڕێگایەکی سەرەکی چوونە ناو گوندی ڕوا لە پارێزگای مالوکوی باکوور پچڕاندووە، دەشڵێن: لافاوەکە زیانێکی زۆری بە دەیان خانوو و باڵەخانە گەیاندووە و کەوتوونەتە ژێر قوڕ و لیتە.
تیمەکانی گەڕان و ڕزگارکردن لەگەڵ دانیشتووانی ناوچەکە خەریکی دۆزینەوەی تەرمەکان و گەڕان بەدوای بزربووەکاندان.
دەزگای کەشناسی ئەو وڵاتەش باسی لەوە کردووە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەگەری بارانی بەخوڕ لە دوورگەی تەرنات لە پارێزگای مالوکو و ناوچەکانی دەوروبەری هەیە.
بەگوێرەی راپۆرتێکی لیژنەی فریاگوزاری، ڕۆژی هەینی 23ێ ئابی 2024، بەهۆی بارانی بەخوڕ و لافاو لە پارێزگای حودەیدەی ڕۆژئاوای یەمەن، 67 کەس گیانیان سپاردووە و 12 کەسی دیکەش بریندار بوون.
هەروەها بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، نزیکەی 13 هەزار خێزان لە گوند و ناوچەکانی تەهامیە بەهۆی بارانی بەخوڕ زیانیان بەرکەوتووە، کە ماوەی چەند دەیەیە باران بەو شێوەیە لەو ناوچەیە نەباریوە، هەروەها نزیکەی 2200 خێزان لە گوندەکان ئاوارە بوون.
سەبارەت بە زیانی ماددی، ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات، لافاو سێ هەزار و 357 خانووی بەتەواوی و پێنج هەزار و 519 خانووی نیوە وێران کردووە.
ڕاپۆرتەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، لافاو ڕووبەرێکی زۆری کێڵگە کشتوکاڵییەکانی تێک داوە، لەوانە 390 کێڵگەی دانەوێڵە لەقەزای مەنسوریە، هەروەها بەهۆی لافاوەکەوە هەزار و 391 سەر مەڕ و 54 مانگا مرداربوون و هەشت هەزار و 403 پورەی هەنگ لەناوچوون.
Bangladesh
— ZetaTalk Followers: Watch X, Planet X, aka Nibiru (@ZT_Followers) August 24, 2024
Sinking Land
Hundreds of thousands of people are beginning to be displaced by the catastrophic floods in Bangladesh.
ZetaTalk:
Indonesia Elevation Loss
We have spoken previously of the areas to be affected by the bending of the tongue holding Indonesia but can now… pic.twitter.com/yVPEiRSe8O