سوودانی و سوپایەک ڕاوێژکار

ماوه‌یه‌كه شرۆڤه‌كاران و چاودێران و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌رانی عێراق سه‌رنجیان له‌سه‌ر ڕاوێژكارانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه و پێیان وایه سوپایه‌ك ڕاوێژكار ده‌وریان داوه. ئه‌مه‌ش ئاسته‌نگی ئابووری و یاسایی دروست كردووه، له‌كاتێكدا كه‌مینه‌یه‌ك له‌و ڕاوێژكارانه كه ژماره‌یان 160 كه‌سه ڕاوێژیان پێ ده‌كرێت و هه‌ندێكیان بۆ ڕازیكردنی لایه‌نه سیاسییه‌كان دامه‌زراون و خه‌ریكی ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌ی نێو فه‌رمانگه‌كانن.
ڕاوێژكارانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی عێراق ئێستە ئه‌وه‌نده زۆرن، ڕه‌نگه سەرۆکوەزیرانی هیچ وڵاتێك ئه‌وه‌نده ڕاوێژكاری نه‌بێت.
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ ڕاوێژپێدان به سه‌رۆكی حكوومه‌ت دامه‌زراون 160 كه‌سن، به‌ڵام به‌پێی یاسا سه‌رۆكوه‌زیران بۆی هه‌یه ته‌نها 6 ڕاوێژكاری هه‌بێت. ئه‌مه‌ش بارگرانییه‌كی دارایی زۆری خستووه‌ته سه‌ر حكوومه‌ت به‌و پێیه‌ی موچه‌یه‌كی به‌رزیان بۆ بڕاوه‌ته‌وه.
كازم فەیاز، ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له ڕۆژنامه‌ی "بغداد الیوم"ی نووسیویەتی: زۆرینه‌ی ڕاوێژكاره‌كانی سوودانی له‌به‌ر موجامه‌له‌ی سیاسی دامه‌زرێنراون و بۆ ڕازیكردنی هه‌ندێك له پارت و كوتله‌كانی نیو حكوومه‌ت. له‌هه‌مان كاتدا، ده‌یان كه‌س له‌و ڕاوێژكارانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هیچ كارێكی ڕاسته‌قینه‌یان نییه و بوون به به‌شێك له سیسته‌می پشكپشكێنه.
فەیاز ده‌شڵێت، زۆرێك له‌وانه به‌زۆر به‌سه‌ر سوودانیدا سه‌پێنراون له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌شه ناتوانێت ئه‌و سیفه‌ته فه‌رمییه‌یان لێ بتێنێته‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هیچ ڕاوێژێكیان پی ناكرێت و ته‌نها خه‌رجی مووچه و موخه‌سه‌ساتیكی زۆریان بۆ ده‌كرێت. هه‌روه‌ها سه‌دان ڕاوێژكاری سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتری عێراق له ئێستە 2 له‌سه‌ر سێی مووچه‌كه‌یان پێ ده‌درێت و به‌مه‌ش چه‌ندین ملیۆن دۆلار له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی ده‌كه‌ون.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه به پێی یاسا پێویسته به لایه‌نی كه‌مه‌وه كه‌سی ڕاوێژكاری هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی هه‌بیت و خزمه‌تی له بواره‌كه‌ی خۆیدا له 20 ساڵ كه‌متر نه‌بیت و بۆ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر 18 سال و بۆ خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دكتۆراش پێویسته 15 ساڵ له بواره‌كه‌یدا شاره‌زایی هه‌بێت و پێشینه‌ش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه پێشوتر وه‌زیر بووبن یان پله‌ی وه‌زیریان هه‌بوو بێت، به‌ڵام زۆرینه‌یان ئه‌مه‌یان تێدا به‌دی ناكرێت.