سوپای ئیسرائیل ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی ئاشکرا کرد

سوپای ئیسرائیل ناوی ئەفسەرێک و سەربازێکی کوژراوی لە شەڕدا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە خێزانەکانیان ئاگادارکراونەتەوە. 

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە بنەماڵەی شلۆمۆ یۆناتان حازۆت و دەیڤید موشێ بن شیتریتی یەدەگ ئاگادارکراونەتەوە کە کوژراون.

بەپێی ماڵپەڕی سوپای ئیسرائیل، حازۆت، لە شەڕێکدا لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە لە تەمەنی 36 ساڵیدا کوژراوە و بن شیتریت، کە تەمەنی 21 ساڵ بووە لە باکوور کوژراوە.

 سوپای ئیسرائیل، بنەماڵەی شەش سەربازی دیکەشی ئاگەدار کردووەتەوە کە حەفتەی پێشوو کوژراون.

بەمەش ژمارەی کوژراوانی سوپای ئیسرائیل لە 7ی ئۆکتۆبەرەوە بۆ 702 کەس بەرزبووەتەوە کە ئەفسەر و سەربازیشیان تێدایە.

ڕۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش بریندار بوون، هاوکات  240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکوو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

Fly Erbil Advertisment