بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی وەزارەتی دارایی و ئابووریی ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 26ـی ئابی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، هەر خانەنشینێک بایۆمەتری نەکردووە، لە ماوەی دوو هەفتەدا خۆی لە بایۆ مەتری تۆمار بکات.
ئاگادارییەکە لە چەند خاڵێک خۆی دەگرێتەوە؛
1- هەر خانەنشینێك بایۆمەتری نەكردووە،پێویستە لە ماوەی دوو هەفتەدا خۆی لە بایۆمەتری تۆمار بكات.
2- هەر خانەنشینێك بایۆمەتری كردووە و نەیگەڕاندووەتەوە، پێویستە لە ماوەی دوو هەفتەدا بایۆمەترییەكەی بگەڕێنێتەوە بۆ فەرمانگەی خانەنشینیی پەیوەندیدار.
3- هەر خانەنشینێك لەماوەی دوو هەفتەدا بایۆمەتری نەكردبێت و نەیگەڕێنێتەوە بۆ فەرمانگەی خانەنشینیی پەیوەندیدار، بەپێچەوانەوە مووچەكەی ڕادەگیرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی وەزارەتی دارایی و ئابووری.
26/8/2024