ژمارەی گرووپە چەکدارەکانی عێراق لە زیادبووندایە

زۆربوونی ژماره‌ی گرووپی چه‌كداری له یاسا ده‌رچوو له‌عێراق ڕۆژ له دوای ڕۆژ له زیادبووندایه، ئه‌م گرووپانه له‌ژێر فه‌رمانی هیچ هێزێكی فه‌رمیدا كارناكه‌ن و سه‌رچاوه‌ی داراییشیان نادیاره، به‌جۆرێك ئه‌م گرووپانه كه خاوه‌نی هه‌زاران چه‌كدارن، ناچنه ژێر باری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان و به‌ده‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا چالاكی چه‌كدارییان هه‌یه.
له ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقدا، ده‌سه‌ڵاتی جوڵاندنی هێزه چه‌كداره‌كانی وڵات به سه‌رۆكوه‌زیرانی وڵات دراوه، ده‌بێت گشت ئه‌و هێزانه له‌ژێر فه‌رمان و ڕێنماییه‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌تدا ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی بکەن و جوڵه بكه‌ن. هه‌روەها له مادده‌ی 9 /بڕگه‌ی باء لەدەستووردا هاتووه، قه‌ده‌غه‌یه میلیشیای سه‌ربازیی له ده‌ره‌وه‌ی هێزه چه‌كداره‌كاندا دروست بکرێت، هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی مادده‌ی 78 سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران لێپرسراوی ڕاسته‌وخۆی پیاده‌كردنی سیاسه‌تی گشتی وڵات و سه‌ركرده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانه له‌وڵاتدا، به‌ڵام گروپگه‌لێك په‌یدابوون، گوێ به‌هیچ فه‌رمان و ڕێنماییه‌كی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی وڵات ناده‌ن و تاكڕه‌وانه هه‌ڵسوكه‌وت و جوڵه و چالاكیی چه‌كداریی دەکەن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌ستوور ڕێگه‌ی نه‌داوه گرووپ و میلیشیای چه‌كداری جۆراوجۆر له ده‌ره‌وه‌ی یاسا و ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌ت پێبكهێنرێت، به‌ڵام له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه، ساڵانه ژماره‌ی ئه‌و هێز و گروپه له یاسا ده‌رچووانه به‌ناو و دروشم و ئاڵای جیاواز و ئه‌جێندای نادیاره‌وه له زیادبووندان، كه ئێستا ژماره‌یان له‌سه‌رووی بیست هێز و گرووپی چه‌كداری نایاساییە.
به‌بڕوای چاودێران، به‌شی زۆری ئه‌و گروپانه‌ش له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه پشتیوانی دارایی و لۆجستییان ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا له‌ژێر ڕكێف و ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تدا ناجوڵێنه‌وه و فه‌رمان له‌شوێنی دیكه و سه‌ركرده‌كانیانه‌وه وه‌رده‌گرن، هه‌ندێكیشیان پارتی سیاسی‌یان هه‌یه و له حكوومه‌ت و په‌رله‌ماندا به‌شدارن، به‌شێكیشیان له‌سنووره‌كانه‌وه كاری قاچاخچێتی و له‌ناو شاره‌كاندا وه‌به‌رهێنان دەکەن.
له‌زۆربه‌ی بۆنه‌كانیشدا، ئه‌و هێزانه‌ی ناویان له‌خۆیان ناوه به‌ره‌ی موقاوه‌مه، له شه‌قامه‌كانی عێراق نمایشی چه‌كداری دوور‌و درێژ دەکەن، شه‌قامه‌كان پڕ له پشێویی ده‌كه‌ن و وێنایه‌ك دروست ده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌وڵاتدا هێزی فه‌رمی بوونی نه‌بێت وایه، جگه له نیشاندانی هێزه‌كانیان، هاوكات ناسه‌قامگیری و دڵه‌ڕاوكێ له‌لای هاووڵاتیانیش دروست ده‌كه‌ن، به‌رده‌وامیش ده‌بنه مایه‌ی نیگه‌رانی و سه‌رهه‌ڵدانی پشێوی و نائارامیی له وڵات‌دا.