جه‌زا شێخانی: بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ به‌گرێبه‌ستكردنی مامۆستایانی وانه‌بێژ بڕیارێكی گه‌وره‌یه

مامۆستایانی وانه‌بێژ له سلێمانی ئاماژه به‌وه ده‌كات، پیاوی گه‌وره بڕیاری گه‌وره ده‌دات و بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی ده‌چێته چوارچێوه‌ی بڕیاره گه‌وره و حهكیمانهكان.
دووشه‌ممه، 26ـی ئابی 2024، جه‌زا شێخانی، نوێنه‌ری مامۆستایانی وانه‌بێژ له سلێمانی تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌باره‌ی دامه‌زراندنی 38 هه‌زار مامۆستای وانه‌بێژ به شێوه‌ی گرێبه‌ستی، بڕیارێكی مێژوویی و حه‌كیمانه و گرنگه.
جه‌زا شێخانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی جگه له‌وه‌ی مایه‌ی شانازییه، هاوكات ڕۆڵی گه‌وره‌ی له پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌دا ده‌بێت و هانی مامۆستایان ده‌دات بۆ خزمه‌تكردنی زیاتر.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی ده‌بێته هۆی كۆتاییهێنان به ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مامۆستایانی وانه‌بێژ و كۆتاییهێنان به بایكۆتكردنیان.
نوێنه‌ری مامۆستایانی وانه‌بێژ له سلێمانی گوتیشی، مامۆستایانی وانه‌بێژ به بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی دڵخۆشن و به په‌رۆشه‌وه ده‌چنه ناو پرۆسه‌ی خوێندن له ناوه‌نده‌كانی خوێندندا.
یەکشەممە، 25ـی ئابی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ژمارەیەک لە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژی هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سوپاسی مامۆستایان و وانەبێژانی کرد کە سەرەڕای دۆخی سەختی دارایی، کۆڵ‌یان نەداوە و درێژەیان بە ئەرک و پەیامی پیرۆزی خۆیان داوە و بەرپرسیاریەتی خۆیان بەجێگەیاندووە.
هاوکات سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوە دا کە بە داخەوە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان ناکرێت، هەر بۆ نموونە لە ئاستی حکوومەتی فیدراڵ‌دا، لە پارێزگاکانی دیکەی عێراقدا، تەنیا لە ماوەی ساڵێکدا، نزیکەی یەک ملیۆن کەس دامەزراون، بەڵام تەنانەت یەک کەسیان بۆ هەرێمی کوردستان دانەمەزراندووە.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوای گوێگرتنی لە خواست و داواکارییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ، بڕیاریدا لەسەر داهاتی ناوخۆی حکوومەت هەرێم، سەرجەم وانەبێژانی هەرێمی کوردستان کە ژمارەیان نزیکەی 38 هەزار کەس دەبێت بکرێنە گرێبەست.
نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ، سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ خەمخۆری و پشتیوانیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان دەربڕی.