لێدوانێكی بن غه‌فیر له باره‌ی دروستكردنی كه‌نیسه له حه‌وشه‌ی مزگه‌وتی ئه‌قسا مشت‌ومڕ ده‌نێته‌وه

وەزیری ڕاستڕەوی توندڕەوی ئیسرائیل به پشتگیریكردنی له دروستكردنی كه‌نیسه‌یه‌ك له گۆڕه‌پانی حه‌وشه‌ی مزگه‌وتی ئه‌قسا، مشتومڕێكی نوێ ده‌نێته‌وه.
ئیتمار بن غه‌فیر، وەزیری ڕاستڕەوی توندڕەوی ئیسرائیل له میانی لێدوانێكدا بۆ ئیستگه‌ی "گالی" سه‌ر به سوپای ئیسرائیل گوتی: "ئه‌گه‌ر بتوانم هه‌موو شتێك بكه‌م، له داهاتوودا ئاڵای ئیسرائیل له‌م شوێنه هه‌ڵده‌كه‌م." وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ حه‌وشه‌ی مزگه‌وتی ئه‌قسا.
ئیتمار بن غه‌فیر هه‌روه‌ها له وه‌ڵامی پرسیارێكی چه‌ندباره‌ی ڕۆژنامه‌نووسێك، له باره‌ی دروستكردنی كه‌نیسه‌یه‌ك له‌و شوێنه؟ جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، كه به‌ڵێ بۆ بلوێت ئه‌م كاره ده‌كات.
مزگەوتی ئەقسا لە جه‌رگه‌ی ململانێی ئیسرائیل و فەڵەستیندایە و جولەکەکان بە "چیای پەرستگه" ناوی دەبەن و بە پیرۆزترین شوێنی ئایینی خۆیان دەزانن. هێزەکانی ئیسرائیل کۆنترۆڵی دەروازەکانی چوونە ژوورەوە بۆ ئەو شوێنە دەکەن کە لەلایەن ئیدارەی ئەوقافی ئیسلامی ئوردن بەڕێوە دەبرێت.
بەپێی دۆخی ئێستای دوای داگیرکردنی قودسی ڕۆژهەڵات لە لایەن ئیسرائیلەوە لە ساڵی 1967، ناموسڵمانەکان دەتوانن لە کاتێکی دیاریکراودا بەبێ نوێژ سەردانی مزگەوتی ئەقسا بکەن، ئەمەیش یاسایەک کە جولەکەکانی سەروو ئۆرتۆدۆکس تادێت پێشێلی دەکەن.
له لای خۆیانه‌وه فەڵەستینییەکان و وەزارەتی ئەوقافی ئوردن سەردانی جولەکە نەتەوەپەرسته‌كان بۆ مزگەوتی ئەقسا بە شه‌ڕپێفرۆشتن به موسڵمانان و برینداركرنی هه‌ستیان له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
ئیتمار بن غه‌فیر گوتبووی، عەرەبەکان دەتوانن هەر کاتێک بیانەوێت نوێژ بکەن، بۆیە پێویستە جولەکەکانیش بتوانن هەر کاتێک بیانەوێت نوێژ بکەن و سیاسه‌تی ئێسته ڕێگه‌یان پێ ده‌دات له‌و شوێنه‌دا نوێژ بكه‌ن.
بن غه‌فیر لە 13ـی ئابی 2024ـدا لەگەڵ نزیکەی سێ هەزار ئیسرائیلی چوونه ناو حەوشەی مزگەوتی ئەقسا و نوێژیان كرد، پاشان ئه‌م كاره‌ی نیگه‌رانی فه‌ڵه‌ستینی و عه‌ره‌ب و موسڵمانانی لێ كه‌وته‌وه.