هه‌رێم جه‌مال: به‌گرێبه‌ستكردنی 38 هه‌زار وانه‌بێژ ته‌واوكه‌ری هه‌نگاوه په‌روه‌رده‌ییه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بوو

شاره‌زایه‌كی بواری په‌روه‌رده ئاماژه به‌وه ده‌كات، ده‌ستكه‌وته‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م له بواری په‌روه‌رده‌دا زۆرن، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئاسته‌نگ و ئاڵنگارییه‌كان، به‌ڵام ده‌ستكه‌وت له دوای ده‌ست به دی ده‌هێنێت.
دووشه‌ممه، 26ـی ئابی 2024، هه‌رێم جه‌مال، شاره‌زای بواری په‌روه‌رده تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، هه‌ر كه‌سێك له شوێنی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بووایه و ئه‌و هه‌موو ئاڵنگارییانه‌ی ڕووبه‌ڕوو بكرابایه‌وه، به‌رگه‌ی نه‌ده‌گرت، به‌ڵام ئه‌و دێت له پڕ 38 مامۆستای وانه‌بێژ ده‌كاته گرێبه‌ست و خۆشی ده‌خاته دڵ و ده‌روونیان، ئه‌مه‌یش نیشانه‌ی په‌رۆشیه‌تی بۆ كه‌رتی په‌روه‌رده.
هه‌رێم جه‌مال ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كۆرۆنا، دابه‌زینی نرخی نه‌وت، فشاره سیاسی و ئابوورییه‌كانی به‌غدا، هێرشی مووشه‌كی و ناپاكی ناوخۆ، ئه‌مانه و چه‌ندانی دیكه له ئاڵنگارییه‌كان ڕووبه‌ڕووی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بوونه‌وه، به‌ڵام ئه‌و كۆڵی نه‌دا و سه‌ركه‌وتوو بوو.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری په‌روه‌رده گوتیشی، له كابینه‌ی نۆیه‌مدا ده‌ستكه‌وتی زۆر له بواری په‌روه‌رده‌دا به دی هاتووه، دامه‌زراندنی ئه‌و 38 هه‌زار وانهبێژهیش ته‌واوكه‌ری هه‌نگاوه په‌روه‌رده‌ییه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بوو.
ناوبراو گوتیشی، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی پیاوی كرداره نه‌ك قسه، هه‌ر له‌م كابینه‌یه‌دا زیاتر له شه‌ش هه‌زار دوو مووچه و سێ مووچه له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڕاوه.
یەکشەممە، 25ـی ئابی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ژمارەیەک لە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژی هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سوپاسی مامۆستایان و وانەبێژانی کرد کە سەرەڕای دۆخی سەختی دارایی، کۆڵ‌یان نەداوە و درێژەیان بە ئەرک و پەیامی پیرۆزی خۆیان داوە و بەرپرسیاریەتی خۆیان بەجێگەیاندووە.
هاوکات سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوە دا کە بە داخەوە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان ناکرێت، هەر بۆ نموونە لە ئاستی حکوومەتی فیدراڵ‌دا، لە پارێزگاکانی دیکەی عێراقدا، تەنیا لە ماوەی ساڵێکدا، نزیکەی یەک ملیۆن کەس دامەزراون، بەڵام تەنانەت یەک کەسیان بۆ هەرێمی کوردستان دانەمەزراندووە.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوای گوێگرتنی لە خواست و داواکارییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ، بڕیاریدا لەسەر داهاتی ناوخۆی حکوومەت هەرێم، سەرجەم وانەبێژانی هەرێمی کوردستان کە ژمارەیان نزیکەی 38 هەزار کەس دەبێت بکرێنە گرێبەست.
نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ، سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ خەمخۆری و پشتیوانیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان دەربڕی.