هه‌ڵوێستی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان له باره‌ی كێشه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی
K24 - هه‌ولێر:
هێزه سیاسییه‌كانی باشووری كوردستان هیوای چاره‌سه‌ری بۆ كێشه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتیی ده‌خوازن و رابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیش ده‌یه‌وێت بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی یه‌كێتیی سه‌ردانی هه‌ردوو باڵه‌كه بكات، له هه‌مانكاتدا ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتيیش داوا له هه‌ردوو باڵه‌كه ده‌كات خۆیان له زمانی زبر بپارێزن.
ئێستا هه‌ر حزبێك، یان هه‌ر وه‌فدێك كاتێك بیه‌وێت سه‌ردانی یه‌كێتیی بكات، ده‌بێت جارێك له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی بڕیار و جارێكیش له‌گه‌ڵ ئه‌و باڵه‌ی خۆی به زۆرینه ناساندووه گفتوگۆ بكات.
به‌رپرسێكی باڵای بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی، كه حزبه‌كه‌ی قوربانی ده‌ستی باڵباڵێن و جیابوونه‌وه‌یه ده‌ڵێت، رابه‌ری گشتی به‌نیازه له‌گه‌ڵ هه‌ردوو باڵه‌كه كۆببێته‌وه، ده‌مانه‌وێت ده‌ستێكی به‌خێرمان له چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی یه‌كێتیی هه‌بێت.
ناكۆكییه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتیی كاریگه‌ری ته‌نها له‌سه‌ر شارێك دروستنه‌كردووه، به‌ڵكو ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له هه‌موو شاره‌كانی باشووری كوردستان هه‌بووه، ئێستا حزبه‌كان ته‌مه‌ننا ده‌كه‌ن هه‌رچی زووه، یه‌كێتیی خۆی یه‌كلابكاته‌وه، بۆئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی حزبه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كێتێی یه‌كلایه‌نه بێت، نه‌ك دوو لایه‌نه.
دوای ئه‌وه‌ی جێگرانی سكرتیری گشتی یه‌كێتیی ناوه‌ندی بڕیاریان ڕاگه‌یاند، دواتریش باڵی زۆرینه‌ی مه‌كته‌بی سیاسییی راگه‌یاندنی ئه‌و ناوه‌نده‌یان ڕه‌تكرده‌وه، ئێستا لیژنه‌یه‌ك لە ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی بۆ كێشەناوخۆییەكان پێكھێنراوە داواش له هه‌ردوو باڵه‌كه ده‌كات، خۆیان لە لێدوانی توند و زمانی زبر بپارێزن.