سەرچاوەیەکی ڕۆژنامەوانی لە پارتی دیموکراتی کوردستان وەڵامی ڕاگەیەندراوەکەی یەکێتی دەداتەوە
K24 – هەولێر:
لە وەڵامی ڕاگەیەندراوەکەی یەکێتی، سەرچاوەیەکی ڕۆژنامەوانی لە پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە: ئەوەی ناوی دەنێن سەركەوتن لە كەركووك، هیچ نییە، جگە لە درێژەدان بە خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەر و سووربوونیان لەسەر ئەو ڕێچكەیە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: سەرچاوەیەک بە ناوی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانەوە، حزبەكەی بافڵ و قوباد، كە ڕاستتر وایە بڵێین تاقمی دوو براكەی دەباشان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە كە بە نەفەسێكی زۆر شپرزە و نامەسئوولانە و هەست بە شەرم و شكستەوە نووسراوە، پڕیەتی لە درۆ و چەواشەكاری و تەجاوز، كە هەمووان چاک دەزانن ئەو دووە هی ئەو بەردە گەورانە نین!
هەروەها لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتووە: بە دڵنیاییەوە، خەڵكی كوردستان لە هەڵبژاردنی داهاتوودا، لە ڕێگەی دەنگەكانیانەوە، كۆتایی بەو مافیاگەری و تاڵان و بڕۆ و تیرۆری ئەو تاقمە دێنن و بە ڕێگەی دیموكراسییانە.
بۆ خوێندنەوەی تەواوی پەیامەکە؛ ئێرە کلیک بکە.