داوا لە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکرێت بایۆمەتری بکەن

K24 – هەولێر:

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شەهیدانی سلێمانی داوا لە کەسوکاری شەهیدان دەکات لە ماوەی دوو هەفتەدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن بۆ مەبەستی ئەنجامدانی بایۆمەتری.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شەهیدانی سلێمانی، ئاگاداری کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکاتەوە و دەڵێت: ئەوانەی کە بایۆمەترییان نەکردووە لە ماوەی دوو هەفتەدا پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایتییەکەمان بکەن و لە دواکەوتنتان خۆتان بەرپرس دەبن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شەهیدانی سلێمانی ئاماژەی بەوە کرد، کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان هەر پرسیارێکیان هەبێت دەتوانن پەیوەندی بکەن لە ڕێگەی ئەم ژمارانەوە: 3287830، هەروەها 07719484300، هاوکات ڕۆژانە تا کاتژمێر یەکی پاش نیوەڕۆ وەڵامی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان دەدرێنەوە.

بەپێی زانیارییەکانی کوردستان24، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سەنتەری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆ و زۆربەی قەزاکانی هەرێمی کوردستان، بنکەی بۆ تۆمارکردنی بایۆمەتری مووچەخۆران ئامادەکردووە.

بنکەکانی تۆماری بایۆمەتری لە سنووری پارێزگای هەولێر

بانکی فیدراڵ – هەولێر/ شەقامی 30 مەتری بەرانبەر قوتابخانەی جمهوری

بانکی بێخاڵ – هەولێر / ئیسکان ناو شوقەکانی ئیسکان

بانکی حەمرین – هەولێر - کەسنەزان تەنیشت بلو سەنتەر

بانکی عەنکاوە - هەولێر / عەنکاوە پشت هۆتێل رۆیال

بانکی بەحرکە - هەولێر / بەحرکە تەنیشت ناحیە

بانکی ئازادی – سۆران / شەقامی شارەوانی

بانکی باواجی – کۆیە / سەنتەری کۆیە

بانکی سۆرک – شەقڵاوە / بەرانبەر مزگەوتی گەورەی شەقڵاوە

بانکی مێرگەسۆر – مێرگەسۆر / نزیک وێستگەی کارەبا

بانکی گوڵان – قەزای خەبات / تەنیشت قایمقامییەت

بنکەکانی تۆماری بایۆمەتری لە سنووری پارێزگای سلێمانی

بانکی باخان – سلێمانی / گەڕەکی کوردسات بەرانبەر ڕادیۆ نەوا

بانکی مەڵکەندی – سلێمانی / دوو سایدی کارێزەوشک نزیک پردی کۆبانی، باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی سلێمانی

بانکی بابان – سلێمانی / کۆتای شەقامی سالم

بانکی تووی مەلیک – سلێمانی / پشت ئاسایشی گشتی نزیک پارکی دایک

بانکی تانجەڕۆ – سلێمانی / بازنەی مەلیک مەحموود بەرانبەر گەڕەکی چوارچرا

بانکی هەڵەبجە – هەڵەبجە / ناو بازاڕ

بانکی ڕانیە – ڕانیە / ناو بازاڕ

بانکی گەرمیان – کەلار / بەرامبەر قایمقامییەت

بانکی چەمچەماڵ – چەمچەماڵ / نزیک قایمقامییەت

بانکی سەیدسادق – سەیدسادق / ناو بازاڕ

بنکەکانی تۆماری بایۆمەتری لە سنووری پارێزگای دهۆک

پارێزگای دهۆک – سەنتەری شار / ناو باڵەخانەی پارێزگا

بانکی ماڵتا – دهۆک / بەرانبەر بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی دهۆک

بانکی خابیر –زاخۆ / نزیک مزگەوتی قدووس

بانکی پێرس – ئاکرێ / نزیک قایمقامییەت

بانکی سۆلاڤ – ئامێدی / نزیک قایمقامییەت

Fly Erbil Advertisment