هەناردەی میسر بۆ عێراق لە ماوەی پێنج مانگدا 300 ملیۆن دۆلاری تێپەراند

داتای دەزگای ناوەندیی کۆکردنەوەی گشتیی و ئامار لە میسر دەریانخستووە کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەناردەی میسر بۆ عێراق زیادی کردووە.
داتاکانی ئاژانسەکە چاودێری کۆی هەناردەکردنی میسر بۆ عێراق لەماوەی مانگی یەک تا مانگی ئایاری سەرەتای ئەمساڵ، گەیشتووەتە 308 ملیۆن و 553 هەزار دۆلار، کە لە ماوەی هەمان ساڵی 2023دا گەیشتووەتە 274 ملیۆن و 73 هەزار دۆلار، بەمەش 34 ملیۆن دۆلار و 480 هەزار دۆلار زیادی کردووە.
لەلایەکی دیکەوە داتاکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە هاوردەکردنی میسریش لە عێراقەوە زیادبوونی بەخۆوە تۆمارکردووە، لەو ماوەی کە پێشتر ئاماژەی پێ کراوە. بەو پێیەی بەهای هاوردەی میسر لە پێنج مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، نزیکەی چوار ملیۆن و 105 هەزار دۆلار بووە، بە بەراورد بە دوو ملیۆن و 357 هەزار دۆلار لە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو 2023. یەک ملیۆن و 748 هەزار دۆلاریش زیادی کردووە.
بەهای جوڵەی بازرگانی نێوان میسر و عێراق کەوتە نێو لیستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان میسر و وڵاتانی بازاڕی هاوبەشی عەرەبی، کە بەهای هەناردەی میسر بۆ یەک ملیار و 639 ملیۆن دۆلار لە ماوەی مانگی یەک تا مانگی ئایاری ساڵی 2019 بەرزبووەتەوە. بە بەراورد بە نزیکەی یەک ملیار و 448 ملیۆن دۆلار لەم ماوەیەدا، کە 191 ملیۆن و 778 هەزار دۆلار زیادیکردووە.
ڕۆژی سێشەممە 27ی ئابی 2024، محەممەد شییاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێک بەرەو میسر و تونس بەڕێکەوت. هەروەها لە ناوەڕاستی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوو سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی قاهیرەی کرد لەگەڵ مستەفا مەدبولی، سەرۆکوەزیرانی میسر ئیمزایان لەسەر 11 یاداشتنامەی لەیەک تێگەیشتن کرد، کە کەرتی بانکی، پرۆژەی مامناوەند و بچووک، بازرگانی و پیشەسازیی، پەرەپێدانی توانای دیپلۆماتی و کەرتی گەشتیاریی و چەند بوارێکی دیکەی لەخۆ دەگرێت.