یۆکۆ فوجیمورا: دەستخۆشیی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم بۆ لەخۆگرتنی ئاوارەکان

یۆکۆ فوجیمورا، بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ لە عێراق
یۆکۆ فوجیمورا، بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ لە عێراق

K24 – هەولێر:

بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ لە عێراق، ئاماژە بەوە دەکات، ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ، بەردەوام دەبێت لە هەماهەنگی لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پشتیوانیی لە سەرکردایەتییەکەی دەکات. هاوکات ڕێکخراوەکە هەمیشە هاوکار و پاڵپشتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت.

یۆکۆ فوجیمورا، بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ لە عێراق، لەمیانەی بەشداریی لە گەشتێکی هەواڵەکانی کوردستان24ـدا، گوتی: دەستخۆشیی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم کە پێشوازییان لەو ژمارە زۆرەی ئاوارە و پەنابەران کردووە، هەروەها دەستخۆشیی لە سەرکردایەتیی هەرێمی کوردستان دەکەم بۆ ئیدارەدانی کەمپی ئاوارەکان.

بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ لە عێراق، دەڵێت: حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەماهەنگییان لەگەڵ لایەنی دەرەکی کردووە بۆ تەرخانکردنی هاوکاری مرۆیی بۆ ئاوارەکان، هەروەها هاوئاهەنگییەکی باشیان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵیدا کردووە.

ناوبراو باسی لەوە کرد، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی باش توانای خۆی دەرخستووە کە چۆن یارمەتی ئەو کەسانە دەدات کە پێویستییان بە یارمەتییە، هەروەها حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە باشترین شێوە خزمەتگوزاریی بۆ ئاوارەکان دابین کردووە.

لەبارەی شێوازی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان، یۆکۆ فوجیمورا، گوتی: پشتیوانیی لە گەڕانەوەی ئاوارەکان بە شێوەیەکی ئارەزوومەنەدانە بۆ ناوچەکانی خۆیان دەکەین، هەروەها لەو بڕوایەداین کە دەبێت ئاوارەکان خۆیان بڕیار لەبارەی چارەنووسی خۆیان بدەن.

جەختی لەوە کردەوە، ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ، بەردەوام دەبێت لە هاوئاهەنگیی لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پشتیوانیی لە سەرکردایەتییەکەی دەکات، ڕێکخراوەکە هەمیشە هاوکار و پاڵپشتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت.

گوتیشی: پشتیوانیمان بە بەهێزی لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا بەردەوام دەبێت.

Fly Erbil Advertisment