سامان عومه‌ر: ده‌بێت چه‌ك به ده‌ستی هێزه فه‌رمییه‌كانه‌وه بێت

پسپۆرێكی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئاماژه به‌وه ده‌كات، چه‌ك به شێوه‌ی ناسایایی به ده‌ست هاووڵاتییانه‌وه بێت، تاوانی زۆری لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
چوارشه‌ممه، 28ـی ئابی 2024، سامان عومه‌ر، پسپۆڕی ئاسایشیی نه‌ته‌وه‌یی تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، دابه‌شكردنی چه‌ك وه‌كوو جه‌ژنانه له لایه‌ن لایه‌نێكی سیاسی هه‌رێمی كوردستان بۆ ڕاكێشانی ده‌نگی لایه‌نگران، دیارده‌یه‌كی به‌ده‌ره له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی شارستانی و ته‌ندروست.
سامان عومه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له كوردستان چه‌کهه‌ڵگرتنی به‌بێ مۆڵه‌ت قه‌ده‌غه كراوه، بۆیه پێویست ده‌كات ڕێكاری توند به‌رانبه‌ر ئه‌وانه بگیرێته به‌ر كه چه‌ك به‌سه‌ر خه‌ڵكدا دابه‌ش ده‌كه‌ن.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، هاووڵاتییان ده‌بێت ئاستی هۆشیاریان به‌رز بێت بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له‌م جۆره بابه‌تانه به دوور بگرن و ڕێز له سه‌روه‌ریی یاسا بگرن.
ئه‌و پسپۆڕه گوتیشی: ده‌بێت چه‌ك به ده‌ستی هێزه فه‌رمییه‌كانه‌وه بێت و له چوارچێوه‌ی دامه‌زراوه‌ییدا به كار بێت، چونكه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیی به ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌یه.
سێشه‌ممه، 27ـی ئابی 2024، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەمیانەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، باسی لە بەخشینەوەی چەک بەسەر هاووڵاتیاندا کرد و ڕایگەیاند "هەڵگرتنی چەک یاسای تایبەتی هەیە لە کابینەی نۆیەمدا یاسای چەکی بۆ دەرکراوە. هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە بەو شتانە هەڵنەخەڵەتێن و چەک وەرنەگرن، هەروەها دەبێت لایەنە سیاسییەکان ڕێز لە یاساکان بگرن و پەنا بۆ ئەم بابەتە نەبن".
ئاماژەی بەوەش کرد "هەر کەسێک چەک دابەش بکات و هەر هاووڵاتییەک وەریبگرێت و دەست بەسەر چەکەکەدا دەگیرێت و هاووڵاتییەکە ڕاپێچی دادگا دەکرێت و سزا دەدرێت".