هەر کاندیدێک چەک دابەش بکات لە هەڵبژاردن دوور دەخرێتەوە
K24 – هەولێر:
وەزارەتی ناوخۆ ھۆشداری دەداتە ئەو لایەن و کەسانەی بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن چەک دابەش دەکەن و ڕایدەگەیەنێت "ئەو کەسەی دەمانچە دابەش دەکات سزا دەدرێت".
د. ئارام برادۆستی، شارەزای کاروباری ھەڵبژاردن، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، دابەشکردنی چەک دەچێتە چوارچَێوەی تاوانە گەورەکانەوە سزاکەی تا دروخستنەوەی کاندیدەکەیە.
وەزارەتی ناوخۆ ھۆشداری دەداتە ئەو لایەن و کەسانەی بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن چەک دابەش دەکەن و ڕایدەگەیەنێت "ئەو کەسەی چەک دابەش دەکات سزا دەدرێت.
ھاووڵاتیانیش دیاردەی دابەشکردنی چەک بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن بە دیاردەیەکی ناشیرین و دوور لە شارستانیی دەزانن و داوا دەکەن لە جیاتی چەک پرۆژەی خزمەتگوزاری سەرنجی دەنگدەران ڕابکێشن.
گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە دەست کوردستان24 کەوتووە، دوو بەرپرسی لایەنێكی سیاسی لە بانگەشەی پێشوەختە چەكی جۆری دەمانچە دەبەخشنە ھاووڵاتییەك.