نه‌جه‌ف؛ حوسه‌ینییه‌ك داڕما و پێنج كه‌س بریندار بوون

تیمەکانی بەرگریی شارستانی نه‌جه‌ف دوای داڕمانی بەشێکی حوسێنییه‌یه‌ك له ناوه‌ڕاستی شاره‌كه، بە مەبەستی ڕزگارکردنی ژمارەیەک کەس گیریان خواردبوو، گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه.
به پێی مێدیاكان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 28ـی ئابی 2024، تیمەکانی بەرگریی شارستانی نه‌جه‌ف دوای داڕمانی بەشێکی حوسێنییه‌ی ئیمام ڕه‌زا له شه‌قامی ڕه‌سووڵ له ناوه‌ڕاستی شاره‌كه، بە مەبەستی ڕزگارکردنی ژمارەیەک کەس كه گیریان خواردبوو، گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه.
مێدیاكان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی دوای گه‌یشتنیان بۆ شوێنی ڕووداوه‌كه، توانیویانه پێنج كه‌س له‌ژێر داروپه‌ردووی میچی حوسێنییه ڕماوه‌كه ڕزگار بكه‌ن و گه‌ڕانه‌كانیشیان بۆ ڕزگاركردنی كه‌سانی دیكه به‌رده‌وام بوو و دواتر پرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌كه كۆتایی پێ هاتووه.
مێدیاكان هێمایان بۆ ئه‌وه كردووه، تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی توانیویانه ئافره‌تێك و پیاوێكی به ته‌مه‌ن و سێ كه‌سی دیكه ڕزگار بكه‌ن و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
ئه‌و مێدیایانه ڕوونیشیان كردووه‌ته‌وه، ئه‌و شوێنه‌ی داڕماوه، باڵه‌خانه‌یه‌كی كۆنه و وه‌كوو كۆشكی پێشوازیی له گه‌شتیاران به كار ده‌هێنرێت.