ئەڵمانیا لە بواری لۆجیستی و تەندروستی و مێدیاییدا هاوکاریی پێشمەرگە دەکات

سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان، پرسی هاوکارییەکانی ئەڵمانیا لەبواری لۆجیستی و تەندروستی و مێدیایی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە تاوتوێ دەکەن.
وەزارەت پێشمەرگە بڵاوی کردەوە، فەریق ڕوکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لەدیوانی وەزارەتەکەی، لەگەڵ کۆڵۆنێڵ لارس پێرسیکۆڤسکی فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەهەرێمی کوردستان کۆ بووەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتەکە، لە کۆبوونەوەکەدا بابەتە هاوبەشەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی سەربازی وڵاتی ئەڵمانیا لەهەرێمی کوردستان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، هاوکات پرسی چاكسازیی لهوهزارهتی پێشمهرگه و ههنگاوهكانی ئهو پرۆسهیه و هاوكارییهكانی ئەڵمانیا لەبواری لۆجستی و تەندروستی و مێدیایی بۆ هێزی پێشمهرگه، لایەکی دیکەی گفتوگۆكانی نێو كۆبوونهوهكه بوون.
سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان دووپاتیان لە بەردەوامیی بە پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەهەرێمی کوردستان و عێراق کردەوە. سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە ئامادەیی وەزارەتی نیشان دا بۆ هاوکاریی و هەماهەنگیی زیاتر لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمان و بەتایبەت ئەڵمانیا، بەئامانجی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەسەرجەم بوارەکاندا.