"CIA": داعش لە ڤییەننا بە تەمای کۆمەڵکوژیی بوو

دەیڤید کوهین، جێگری بەڕێوەبەری " CIA" ئاشکرای کرد، ئەوان زانیارییان داوە بە نەمسا لە پلانی هێرشێکی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، بۆ سەر ئاهەنگێک لە ڤییەنناکە دەیان هەزار کەسی تێدا بەشدار بوون.
کوهین، بە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ڕاگەیاندووە "زانیارییەکان هەواڵگرییەی CIA پێشکەشی نەمسای کردووە، لە پووچەڵکردنەوەی پلانێک بۆ "کوشتنی دەیان هەزار کەس" لە میانی کۆنسێرتێکی گۆرانیبێژی ئەمەریکی تایلۆر سویفت لە ڤییەنای پایتەخت".
کوهین ئاماژەی دا "ئەو زانیاریانەی پێشکەش کراون باسیان لە چوار کەس کردووە کە پەیوەندییان بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە هەیە و بەنیازی جێبەجێ کردنی هێرشەکە بوونە".
ئەوەشی خستە ڕوو، پلانیان دانابوو بۆ کوشتنی ژمارەیکی زۆر خەڵکی، کە دەیان هەزارکەسی لەخۆ گرتووە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی دەیان ئەمەریکیی بەشدارییان لەو ئاهەنگە دەکرد، نەمساییەکان توانیان چەند کەسێک دەستگیربکەن، بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمەڵگەی هەواڵگری کە زانیاریەکانی پێداون.
کۆهین هیچ زانیارییەکی سەبارەت بەوەی چۆن CIA زانیویەتی لەبارەی ئەو هێرشە ئاشکرا نەکرد.
چەند ڕۆژێک لەمەوبەر کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ئەمەریکا زانیاری هەواڵگریی داوەتە نەمسا بۆ یارمەتیدانی پووچەڵکردنەوەی هێرشێک کە کۆنسێرتی گۆرانیبێژی ئەمەریکی سویفت دەکاتە ئامانج.
سێ کۆنسێرتی ئەستێرەی پۆپ سویفت، بڕیار بوولە ڤییەننا بەڕێوە بچن، هەڵوەشێنرانەوە، ئەوەش دوای ئەوەی حکوومەت سەلماندی پلانی هێرشکردنە سەر ئەو یاریگایەی ئاشکرا کردووە .