عێراق لێکۆڵینەوە لە خستنەخوارەوەی درۆنەکەی کەرکووک دەکات
.jpeg)
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌رله‌به‌یانی پێنجشه‌ممه، بەرگریی ئاسمانی عێراق فرۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی له کەرتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووکدا دەستنیشان کرد و دوای چاودێریكردنیشی له لایه‌ن سه‌رجه‌م ده‌زگه ئه‌منییه‌كانی شاره‌كه لێكۆڵینه‌وه‌ی له باره‌وه كرا.
پێنجشه‌ممه، 29ـی ئابی 2024، شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له ڕاگه‌یەندراوێكدا ڕایگه‌یاند، كاتژمێر 9:30ـی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، بەرگریی ئاسمانی عێراق فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی له کەرتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووکدا دەستنیشان کرد و دوای به‌دواداچوون و زانینی ڕێڕه‌وه‌كه‌ی و گه‌یشتنی بۆ ناوه‌ندیی شاری كه‌ركووك كه چه‌ندان باره‌گه‌ی حكوومی و ناوه‌نده ئابوورییه و ئامانجه گرنگه‌كانی لێیه، سه‌رجه‌م ده‌زگه ئه‌منییه‌كانی لێ ئاگه‌دار كرایه‌وه.
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ده‌زگه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركووك، هاوكات زانیارییه‌كان له باره‌ی فرۆكه‌كه بێفرۆكه‌وانه‌كه له لایه‌ن هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیشه‌وه پشتڕاست كرایه‌وه و ڕوون بووه‌وه كه فرۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراوه.
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، كاتژمێر 10:30 تێبینی كرا فرۆكه‌كه له‌ناو كه‌ركووك كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و دەرکەوت فرۆکەیەکی تورکیایە و تیمێکی کاری تەکنیکی لە به‌ڵگه‌نامه‌ی تاوانه‌كان و بەرگریی ئاسمانی و خاوه‌نداریه‌تی فرۆکەی بێفرۆکەوان پێک هێنرا بە مەبەستی زانینی هۆکارەکانی کەوتنەخوارەوەی و بارودۆخی ڕووداوەکە.
عەمید عەبدولسەلام حەموودی، جێگری بەرپرسی بەرگریی ئاسمانیی ناوچەی باکووریی عێراق، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەی لە ئاسمانی کەرکووک خستوویانەتە خوارەوە "تورکییە" و لە جۆری "ئەنکا"ـیە.
فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە نزیکەی کاتژمێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 29-08-2024، خراوەتە خوارەوە و بووەتە سێ پارچە؛ پارچەیەک لە گەڕەکی "تسعین" لە شەقامی "قودس"، پارچەیەک لە نێو حەوشەی ماڵێک و پارچەیەکی دیکەش لە گەڕەکێکی دیکەی شاری کەرکووک کەوتووەتە خوارەوە.
جێگری بەرپرسی بەرگریی ئاسمانیی ناوچەی باکووریی عێراق باسی لەوەش کرد، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە لە سنووری سلێمانییەوە چووەتە ئاسمانیی شاری کەرکووک و پێشتر مۆڵەتی لە بەرگریی ئاسمانیی فیدراڵی وەرنەگرتبوو، بۆیە خستوویانەتە خوارەوە.
لەبارەی زیانە گیانی و ماددییەکانیش، بە گوێرەی هەمان سەرچاوەی کوردستان24، کرێکارێک بەهۆی ڕووداوەکەوە برینداربووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە؛ هاوکات زیانی ماددی بەر خانووی هاووڵاتییەک گەیشتووە.
یەکێک لە پارچەکانی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکە کە لە گەڕەکی "تسعین" لە شەقامی "قودس" کەوتووەتە خوارەوە، ئاگری گرتبوو و دواتر لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانیی کەرکووکەوە کۆنترۆڵ کراوە.
تاوەکو کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، وەزارەتی بەرگریی تورکیا هیچ لێدوانێکی فەرمی لەبارەی ڕووداوەکەوە نەداوە.