دورەید تۆفیق: کاندید بۆی نییە بە پارە دەنگ بکڕێت

شاره‌زایه‌كی هه‌ڵبژاردن ئاماژه به‌وه ده‌كات، به پێی یاسا و ڕێسا و ڕێنماییه‌كانی كۆمیسیۆن، كاندیدانی هه‌ڵبژاردن بۆیان نییه به پاره ده‌نگی ده‌نگده‌ران بكڕن؛ ده‌شڵێت، كاندید به‌م كاره‌ی ڕووبه‌ڕووی سزای یاسایی و دارایی و دوورخستنه‌وه ده‌بێته‌وه.
پێنجشه‌ممه، 29ـی ئابی 2024، دوره‌ید تۆفیق، شاره‌زای هه‌ڵبژاردن تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق سه‌رقاڵی دوائامادهكارییهكانه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
دوره‌ید تۆفیق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، چه‌ندان یاسا و ڕێسا و ڕێنمایی هه‌یه و له لایه‌ن كۆمیسیۆنه‌وه جه‌ختیان له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به قۆناغی داهاتوو كه قۆناغی بانگه‌شه‌یه.
ناوبراو به پێویستیشی زانی، كه سه‌رجه‌م پارت و هاوپه‌یمانی و كاندیده‌كان پابه‌ندی یاسا و ڕێسا و ڕێنماییه‌كانی كۆمیسیۆن بن و خۆیان له هه‌ر پێشێلكارییه‌ك به دوور بگرن.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی هه‌ڵبژاردن گوتیشی، خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌زموونیان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌یه و هۆشیارن و ده‌توانن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی كاندیده‌كان بكه‌ن.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە 26ـی حوزه‌یرانی ئه‌م ساڵ، ڕۆژی 20ـی تشرینی یەکەمی 2024ی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرد، لەلایەن خۆیەوە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەیی خۆی ڕاگەیاند، کە لە وادەی دیاریکراودا پرۆسەکە بەڕێوە دەبەن، هاوکات حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش هەموو ئامادەییەکی خۆیی دەربڕیوە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو.